یارییەكانی خولی جامی شای ئیسپانیا پێی ناوەتە قۆناغی 32 یانەوە، لەم قۆناغەشەوە یانە بەشدارەكانی لالیگا بە تایبەتی ئەو یانانەی ساڵی پار یەكەم تا چوارەمی لالیگا بوون بەشداریی دەكەن.
لە رۆژی هەینی رابردوو 3/1/2025 – ەوە، یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیە دەستیان پێكردووە كە بە سیستمی چوونە دەرەوە بەیەك دۆڕاندن بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ سێشەممە یاریی ژمارە 16 ی خولەكە هەردوو یانەی ئاڵدینسی و ڤالانسیا دەیكەن، دوێنێش دووشەممە دەبێت ریاڵ مەدرید و دیپۆرتیڤا مینێرا یاریی ژمارە 15 یان كردبێت.
ئەو یانانەی تا ئێستا گەیشتونەتە قۆناغی 16 یانەو توانیویانە لە یانەكانی بەرامبەریان ببنەوە(بارسیلۆنا، ئە. مەدرید، رایۆڤالیكانۆ، ئۆساسۆنا، ئەلمیرییا، بیباو، لیگانیس، ریاڵ سۆسیداد، سێڵتا ڤیگۆ) كە سەرجەمیان یانەكانی لالیگان، تەینا چوار یانە كە لەلالیگادا بەشدران و لەم جەولەیەی یارییەكاندا كراونەتە دەرەوە بریتین لە (ریاڵ مایۆركا، سیڤییا، لاس پاڵماس، ڤالاددۆلاید).
بڕیار وایە یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا پاش تەواو بوونی ئەم یارییانە، قورعە بۆ یارییەكانی قۆناغی 16 یانە بكات