لەهۆڵی یانەی سەناعە لە بەغدا، یارییەكانی گردبوونەوەی دووەمی خولی بژاردەی بالەی یانەكانی عیراق كۆتاییانهات و 6 تیپ لە كۆی 13 تیپی بەشدار، لە قۆناغی گروپەكانەوە گەیشتنە قۆناغی داهاتووی یارییەكان، سێ تیپیش ململانێ لەسەر گرتنی پلەكانی حەتەم و هەشتەمی قۆناغی داهاتوو دەكەن كە تیپی هەشت یانە بەشداریی تیادا دەكەن.
لە قۆناغی یەكەمدا كە یارییەكانی بە سیستمی (دوو گردبوونەوە) بەڕێوەچوو، تیپەکانی 13 یانە بەشدار بوون، بەسەر سێ گروپدا دابەشكران، پاش تەواوبوونی هەردوو گردبوونەوەكە، ریزبەندیی كۆتایی بەمشێوەیە دەرچوو:
گروپ یەكەم
*شورتە (16 خاڵ).
*گازی باكوور (14 خاڵ).
*هیت (5 خاڵ).
*حەدیسە (1 خاڵ).
گروپی دووەم
*پ.سلێمانی (23 خاڵ).
*نەینەوا (17 خاڵ).
*میقدادییە (14 خاڵ).
*نوعمانییە (3 خاڵ).
*حەبانییە (3 خاڵ).
گروپی سێیەم
*هەولێر (15 خاڵ).
*مەسافی باكوور (14 خاڵ).
*دەغارە (6 خاڵ).
*سەناعە (1 خاڵ).
یەكەم و دووەمی هەرسێ گروپەكە راستەوخۆ گەیشتوونەتە قۆناغی داهاتووی یارییەكان كە تیپی 8 یانە بەشداریی تیادا دەكەن، بۆ تیپەكانی حەوتەم و هەشتەم، هەرسێ سێیەمەكە پلەی ئۆفی یارییەكانی خولەكە دەكەن و دوو تیپی سەركەوتوو لەم یارییانەوە دەبنە حەوتەم و هەشتەم یانەی بەشداریی قۆناغی دووەمی یارییەكان.