فلاشی ئابووری

عیراق بە نیازە غاز لە ئیمارات بكڕێت

10:28 - 2025-01-08
ئابووری
223 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لە وەزارەتی كارەبا كرد، پەلە بكەن لە ئیمزاكردنی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای هیلالی ئیماراتی بۆ كڕینی 100 ملیۆن پێ سێجا غاز، تا لە بەرهەمهێنانی كارەبادا بەكاری بهێنن.
ئەم داوایەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوای ئەوە دێت كە جێبەجێكردنی گرێبەستی كڕینی غاز لە توركمانستان دواكەوت و عیراقیش پێویستییەكی زۆری بە غازی سروشتی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران

بابەتە پەیوەندیدارەکان