رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە وڵاتەكەیدا تا ئاستێكی مەترسیدار، رەخنەی لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت گرت و بەوە تۆمەتباری كردن، كە بەهۆی چاوچنۆكییانەوە نرخی شمەك گران دەكەن.
بیانوو هێنانەوەی سەرۆكی توركیا لە كاتێكدایە كە رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەكەیدا تا كۆتایی مانگی رابردوو گەیشتبووە %44.38 و هەوڵەكانی بانكی ناوەندیی توركیاش بۆ كنترۆڵكردنی هەڵاوسان لە رێگەی دابەزاندنی نرخی سوودەوە بێهودە بوون.
سكای نیوز