بەناوی كەناڵی گەلی كوردستانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەكەین لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لێپرسراوی ئۆرگانە جیاجیاكان، كەسایەتییەكان و رۆژنامەنووسان و هەموو ئەو بەڕێزانەی بە بروسكەی پیرۆزبایی پشتگیریی كەناڵەكەیان كرد لە بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی كەناڵە حزبییەكانی كوردستان و پلەی بەرز لەنێوان كەناڵە ئاسمانی و لۆكاڵییەكاندا كە لەلایەن ناوەندێكی ئەكادیمی تایبەت بە كاری میدیایی ئەنجامدراوە.
ئەم پشتگیری و بەدەنگەوەهاتنە بۆ كەناڵەكەمان ئەرك و بەرپرسیارێتیمان لە پێشوو زیاتر دەكات كە دەبێت لە ئاست خواست و هیوای هەموواندا بێت.
دووبارە سوپاس بۆ یەك بەیەكتان و بەڵێن بێت بەردەوام بین بۆ خزمەتی راگەیاندنی ی.ن.ك و گەیاندنی پەیامی راستی و راستگۆیی بە بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەمان.
كەناڵی گەلی كوردستان