ل: ئابووری
مەیسەم ئەلسافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند: هێڵی ئاسنی ساوە – حوجامە لە پارێزگای موسەنا %100ی كارەكانی تەواو بووە و ئامادەیە بەم نزیكانە لە رێوڕەسمێكدا دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكەیان لە ساڵی رابردوودا 12 هێڵی شەمەندۆفێری خستۆتەوە گەڕ و یەكێك لەوانە هێڵی ساوە – حوجامەیە، پرۆژەكەش بەشێكە لە هەوڵەكانی وەزارەتی گواستنەوە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن و كاراكردنەوەی هێڵەكانی هاتوچۆ لە نێوان ناوچە جیاجیاكانی عیراقدا.
ئەلمەسرا