زیاتر لە دووساڵە پۆستی سەرۆک کۆماری لبنان چۆڵەو بۆشایی یاسایی هەبووە، ئەمڕۆ لبنان سەرۆکی وڵاتەکەی هەڵدەبژێرێت.
میدیاکانی لبنان رایانگەیاندووە، لایەنە سیاسیەكانی لبنان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە رێككەوتوون كە ئەمڕۆ سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان هەڵبژێرن.
راشیانگەیاند، لەدوای دانوستانێكی زۆر هەمووان رێككەوتوون بۆ هەڵبژاردنی ژەنەڕاڵ جۆزێف عەون فەرماندەی سوپا، وەك سەرۆكی داهاتووی ئەو وڵاتە.
سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی ئەو وڵاتە، پەرلەمانی لبنان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵاتەكە کۆببێتەوە و كۆتایی بە چۆڵی ئەو پۆستە بهێنێت.
بڕیارە لە دانیشتنەكەدا، ژان ئیڤ لۆدریان نێردەی فەڕەنسا و باڵیۆزانی پێنج وڵاتی دیكە ئامادەی دانیشتنەكە دەبن.
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە پۆستی سەرۆک کۆماری لبنان چۆڵە و ئەوەش هۆكار بووە لە قووڵبوونەوەی قەیرانە یەك لە دوای یەكەكان كە لەم دوایەدا لەو وڵاتەدا روویداوە.