بەڕێزان بنەماڵەی تێکۆشەر و سەربەرزی شێخانی هەشەزینی بەرزنجی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ کامیل شێخ مەحمود شێخ عارف هەشەزینی) تێكۆشەری دێرین و كەسایەتیی دیاری ناوچەی سەنگاومان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان و خزمانی هەشەزینی دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان