هەڤاڵان: سەرنووسەر، جێگرانی سەرنووسەر، سكرتاریەتی نووسین، نووسەر و رۆژنامەنووس و کادر و کارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێی خۆشەویست:
بە سڵاوێكی گەرم و دەستخۆشییەکی زۆرەوە، ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێتان لێ پیرۆز دەکەم.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ (دیارییە بەنرخەکەی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، وەکو یەکەمین رۆژنامەی رۆژانەی کوردی لە دوای راپەڕین، بە پاشکۆ جیاوازەکانییەوە کەلێنێکی گەوری لە بوارەکانی رۆژنامەگەری سیاسی، ئابووری، هزری، رۆشنبیری، ئەدەبی، هونەری و وەرزشی کوردی پڕکردۆتەوە و بووەتە سەکۆی ئازادی نووسەران کورد و فێرگەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان و دەنگ و رەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بۆیە بە ئەرکی لەپێشینەی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتیی و رۆشنبیرانی کوردی دەزانم، هەمیشە پشتیوانی راستەقینەی کوردستانی نوێ بین.
دووبارە پیرۆزە، هیوای سەرکەوتن و گەشەی زیاترتان بۆ دەخوازم .
رزگار حاجی حەمە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن