كەركوك، هێمن ئەحمەد
كەمێك پێش ئێستا لە كۆمەڵگەی جوان ستی لە شاری كەركوك، سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێكی كوڕی تەمەن 10 ساڵان بەناوی ئەلەند ئەیمەن دەدات و برینداری دەكات.
سامان یابەعەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، بەكوردستانی نوێی راگەیاند: دوای گەیاندنی بریندارەكە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی فێركاری كەركوك، كە سەگێكی بێلانە پەلاماری دابوو، بەداخەوە كەمێك پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.
وتیشی: ئەمە دووەم حاڵەتی پەلاماردانی سەگی بێلانەیە لەو كۆمەڵگە نیشتەجێبوونانە، كە بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.