بەڕێز سەرنووسەر و رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی ئازیزی کوردستانی نوێ
لەیادی ٣٣ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک یەکەم رۆژنامەی کوردیی دوای راپەڕین، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ زیاتر لە سێ دەیەیە لە خزمەتی کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی بەردەوامە و مێژوویەکی درەوشاوەی تۆمارکردووە، پێویستە لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەت و بە بیرێکی ئازاد و داهێنەرانەوە درێژە بەکارەکانتان بدەن و سەکۆیەکبن بۆ کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان. چاو لە کەموکورتییەکان مەپۆشن و بە رەخنەکانتان هەوڵی هێنانەکایەی قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی بدەن، هاوکاربن لە بەدیهێنانی داهاتوویەکی گەشتر بۆ میللەتەکەمان و کوردستانێکی ئاوەدانتر بۆ هەموومان.
دووبارە پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان