سەرنووسەر و رۆنامەنووسان و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ .
لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەكەم بەبۆنەی33 هەمین ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ وە.
كوردستانی نوێ وەك یەكەمین رۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین، وەچەرخانێكی گرنگ بوو لەبواری ڕۆژنامەگەری كوردیدا، هەروەها خوێندنگەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی رۆژنامەنووسی سەركەوتوو گۆشكراو بە ئتیكی ڕۆژنامەوانییەوە، وە سەكۆیەك بووە بۆ گەیاندنی داواكاری و خواستەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی، هەربۆیە جێی شانازین كەخاوەن ئەو مێژووەن لەسەركەوتن و پێشكەوتن بەرەو پشچوونتان.
دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە ئێوە و لەخۆمان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین و هەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن.
بورهان سعید سۆفی
ئەندامی مەكتەبی سیاسی و
لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان