میدیای ئیسرائیلی زانیاری نوێی لەبارەی دانوستانەكان بۆ ئاگربەستی شەڕی غەززە ئاشكرا کرد و دەڵێت، گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
سەرچاوەیەك بە كەناڵ ١٢ی ئیسرائیلی وتووە، قۆناغی یەكەمی دانوستانەكانی ئاگربەستی شەڕی غەززە لە دەوحە كۆتایی هاتووە و ئەمڕۆ درێژەی دەبێت و لە دانوستانەكانیشدا بەرەوپێشچوونی گەورە بەدەستهاتوون و گەیشتوون بەوەی قۆناغی دوای ئاگربەست چۆن دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە وەفدە باڵاكەی ئیسرائیل بە نێوەندگری میسر و ئەمریكا لە دەوحە بمێننەوە بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان.