بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، ئاگربەست بەرهەمی خۆڕاگریی گەلی فەڵەستینە و خۆشحاڵی خۆی بە ئاگربەست راگەیاند.
لە راگەیاندراوێکدا بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، رێککەوتنی ئاگربەست بەرهەمی 15 مانگی خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین و بەرگریی بوێرانەیانە لە کەرتی غەززە.
لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە، راگرتنی جەنگ دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ گەلی فەڵەستین و مقاوەمە لە بەرامبەر دوژمندا، هاوکات دەسکەوتێکە بۆ ئازادیخوازانی جیهان.
بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، ئاگربەست خاڵی وەرچەرخانی ململانێکانە لەگەڵ ئیسرائیل، لەسەر رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین کە رزگاریی و گەڕانەوەیە بۆ ناوچەکانیان.
ئێوارەی چوارشەممە، 15ی کانوونی دووەمی 2024 رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل راگەیەندرا، بە گوێرەی رێککەوتنەکە حەماس لە قۆناغی یەکەمدا 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات کە لە نێویاندا ژنانی مەدەنی، سەرباز، منداڵ، بەساڵاچوو، نەخۆش و برینداری مەدەنی هەن، لە بەرامبەردا ژمارەیەک زیندانی فەڵەستینی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ئیسرائیل ئازاد دەکرێ.