ئەردۆغان لە وتارێكدا لە هەشتەمین كۆنگرەی ئاسایی پارتەكەیدا رایگەیاند: هەنگاوی باش بۆ نەهێشتنی بەڵای تیرۆر نراوە كە زیاتر لە 40 ساڵە زیانی زۆری گیانی و ماددی لێكەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشكەوتنی بەرچاو لەم هەوڵانەدا بەدیهاتووە كە بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە دەستیپێكردووە و كۆدەنگی و لێكتێگەیشتنێكی زۆر فراوان لە پەرلەمانی توركیادا دروستبووە، وتیشی: ئەوەی پەیوەستە بە ئەوانەوە، ئایا رێكخراوەكە چەكەكانی دادەنێت و ستافەكەی بڵاوە پێدەكات و پێكهاتەیەكی سیاسیی راستەقینە دادەمەزرێنێت یان نا، بەڵام ئەگەر گوێ بە بانگەوازەكەمان نەدەن، ئەوە ئێمە دەسەڵات و ئامراز و ئیرادەمان هەیە بۆ لەناوبردنی ئەوان و دەزانین كە لە سەدەی توركیادا هیچ شوێنێك بۆ تیرۆر، یان ئازارەكانی پەیوەست بەوانەوە نامێنێت .