لە خولی 80ـی هێزی ئاسمانی عیراقدا، شەش ئەفسەری کورد لە کۆی 74 فڕۆکەوان، بە سەرکەوتوویی خولەکەیان تەواو کرد و پلەی ملازمی دووی فڕۆکەوانیان پێبەخشرا.
یەکێک لەو ئەفسەرە کوردانە، ملازم عەبدوڵڵا سەمەد عەبدولقادرە کە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە و دوو مامی ئەنفالکراون.
ناوبراو پێشتر خوێندکاری قۆناغی سێیەمی یەکێک لە بەشە پزیشکییەکان بووە بە کۆنمرەی 96، بەڵام وازی لە زانکۆ هێناوە و پەیوەندیی بە کۆلێژی فڕۆکەوانییەوە کردووە تا بتوانێت زیاتر خزمەت بکات.