سوریا لە پاریس
رۆژنامەی (تشرین) بڵاویكردەوە، فەرەنسا هەوڵدەدات بۆ بەستنی كۆنگرەیەك دەربارەی سوریا لە مانگی داهاتوودا، بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە (كۆشكی ئەلیزێ) رایگەیاندووە: فەرەنسا لە هەوڵی پلانداناندایە بۆ بەستنی كۆنگرەیەك تایبەت بە كاروباری سوریا لە رۆژی 13/2 لە پاریس.
رۆژنامەكە رایگەیاندووە: پلانی بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەچوارچێوەی هەوڵە ئەوروپییەكاندایە بۆ فراوانكردن و زیادكردنی هاوكارییەكان لەگەڵ حكومەتی نوێی سوریا و بەردەوامبوون لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان.
شایانی باسە، جان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەنالینا بێربوك هاوتا ئەڵمانییەكەی، دیارترینی دوو لێپرسراوی ئەوروپیین سەردانی سوریایان كرد لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.