رۆژنامەی (الوطن) لە زاری محەمەد ئەلسەخنی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی رادیۆ و تەلەفزیۆنەكانی سوریاوە رایگەیاندووە: لەئامادەكاریدان بۆ دەستپێكردنەوەی پەخشی كەناڵی رەسمیی سوریا بەمنزیكانە بە دیدێكی نوێ و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو كە چەندان بابەتی جیاواز لەخۆدەگرێت، روونیشیكردۆتەوە: پەخشی كەناڵەكە بەكوالێتی «HD» دەستپێدەكاتەوە لەبری «SD»، لەگەڵ دروشمی نوێ و خزمەتگوزاریی پەخشەكەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو كەناڵە زنجیرە كۆمیدییەكان و كارە مێژووییەكان و بەرنامە هونەرییەكان و بەرنامە شۆكان پێشكەشدەكات كە رەنگدانەوەی شەقام بێت و لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا بچێتە پێشەوە لەچوارچێوەی پیشاندانی وێنەی نوێی سوریادا.