(ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد) چاپکرا

11:05 - 2025-01-23
ئەدەب و هونەر
439 جار خوێندراوەتەوە

خانمە نووسەر و چیرۆکنووسی باکووری کوردستان، رۆژبین ئۆزکان، کتێبێکی بە ناونیشانی(ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد) ئامادەکردووە و لەم رۆژانەدا دەزگای چاپی (نەوبەهار) چاپ و بڵاویکردەوە. رۆژبین تا ئێستا چوار کتێبی هەیە و وا ئەم کتێبە نوێیەشی خستۆتە سەر خەرمانی کارەکانی و بەر دیدەی خوێنەرانی. لە ئەنتۆلۆژیاکەدا بەرهەمی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان و زانیاریی لەسەر ژنانی کورد لە ئەرمەنستان و قەفقاس و دەرەوەی وڵات هەن. کۆی گشتیی ئەوەی لە کتێبەکەدا هەیە 210 پۆرترێتە.
رۆژبین ئۆزکان لە دیدارێکدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی کە ئامادەیکردووە، دەردەبڕێت و سەبارەت بەم هەنگاوەی دەڵێت: «12 ساڵە ئەمە خەونی من بووە، بیرم لە ئامادەکردنی کارێکی لەو شێوەیە دەکردەوە».

کتێبە چاپکراوەکانی رۆژبین ئەمانەن :
- منداڵانی حەسەنکێف، چیرۆک، چاپخانەی نەوبەهار، 2012 
- ئەستێرەکانی بەهەشت، لێکۆڵینەوە، نەوبەهار، 2014
- شارێکە لە چیرۆک، چیرۆک، لۆریا، 2019
- قانەویچ، چیرۆک، نەوبەهار، 2021
- ئەنتۆلۆژیای ژنە نووسەرانی کورد، لێکۆڵینەوە-ژیاننامە، نەوبەهار، 2024

گوڵەباخ


#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان