بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بەڵگەنامە و نهێنی..
هەرچەندە نموونەی ناکۆکیی میرنشینە کوردییەکان لە مێژووی خۆماندا رەنگی داوەتەوە، بەڵام ئەو مێژووە نموونەکانی وەک هاوخەباتیی سمکۆی شکاک و مەحمود خانی دزڵی لە حکومەت و شۆڕشەکەی مەلیک مەحمود و بەشداریی کوردی باشوور لە کۆمارەکەی پێشەوا لە رۆژهەڵات و چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانیشی لەلاپەڕەکانیدا تۆمارکردووە
سەرەڕای نموونەکانی خۆخۆریی و ناتەبایی کورد بە درێژایی مێژوو و دەست شکاندنەوەی یەکتری، بەڵام هەر ئەو مێژووەش بۆخۆی گەواهیی چەندین نموونەی هاوکاریی و بەهاناوەچوونی یەکتریی تێکۆشەران و خەڵکی پارچە جیاجیاکانی کوردستانە بۆ براکانیان لە شکست و تەنگانەدا، هەرلە نموونەکانی پشتیوانیی سمکۆی شکاک بۆ حکومەتەکەی مەلیک مەحمود و گەیشتینی هێز و لەشکری مەحمود خانی دزڵی و پەیوەست بوون بە هێزەکانی شێخی نەمرەوە و چوونی تێکۆشەرانی باشوور بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەشداریی لە پارێزگاریی لە کۆماری کوردستان لە مهاباد و بەشداریی تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شۆڕشەکانی باشووری کوردستان و بەشداریی تێکۆشەران و خەباتگێڕانی رۆژئاوای کوردستان لە هەردوو شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان لەباشوور لەڕووی خەباتی راستەوخۆ و بەشداریی لە شۆڕشەکان یان گەیاندنی چەک و خۆراک و دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و گەیاندنی پێداویستیی خۆراک و کەلوپەلی تەندروستی.
دیارە ئەم بەشدایی و هاوپشتییە قەرز نییە لەلای یەکتری، بەڵکو فەرزێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە بەسەر تێکۆشەرانی راستەقینەی کوردایەتیی هاوچەرخیشەوە جا باجەکەی چەند گرانیش لەسەریان بکەوێت، دەبێت ئەو فەرز و ئەرکە بەجێ بگەیەنن تا شەرمەزاری بەردەم نەوەکانی داهاتوو نەبن.
داعش وەک هێزێکی تیرۆریستی کۆنەپەرست و دوژمن بە کۆی مرۆڤایەتی، لەدوای 2014 ەوە هەموو مرۆڤایەتیی کردە ئامانجی چەند هێرش و پەلامارێکی وەحشیگەرانە، بەڵام ئەوەی زیاتر لە سوریا و عیراقدا زوومی خرایە سەر، بەپلەی یەکەم کورد و دواتر نەتەوە و پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی غەیرە عەرەب و غەیرە سوننە بوو، بۆیە روو وەرگێڕانی ئەو هێزە تاریکپەرستە رووەو هەردوو بەشی باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، ئاماژەیەکی روونی ئامانج و مەرامی ئەو گروپە بوو تا لایەنە ناحەز و نەیارەکانی کوردستان لەو دوو بەشە دڵنیا بکەنەوە کە ئەوەی ئەوان لەبەر پابەندبوون بە یاسا و رێسا نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکانەوە پێیان ناکرێت، ئەوان دەتوانن لەوان باشتر بیکەن و هیچ باجێکی ئەو هێرش و پەلامارەش نادەن، بۆیە لە هەندێک وڵاتی ئیقلیمییەوە نەک رێگرییان لێ نەکرا، بەڵکو ئاسانکارییشیان بۆ دەکرا.
ی.ن.ک جگەلەوەی چەندین خەباتگێڕی خۆی لە سەرەتای هێرشەکانی ئەو گروپەوە بوونە قوربانی و شەهید بوون، بە درێژایی سەدان کیلۆمەتریش لە بەرەکانی نەبەردیدا رووبەڕووی ئەو گروپە دەبووەوە، بەڵام سەرەڕای سەرقاڵیی بە بەرگریی لە باشووری کوردستان لە چوارچێوەی هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی رێگەی نەدا کە برا و خوشکەکانی و گەلی رۆژئاوای کوردستان لەبەردەم ئەو شاڵاوە وەحشیگەرانەیەی داعشدا بەجێ بهێڵێت کە بۆسەر کانتۆنی کۆبانێ دەستی پێکردبوو و دۆخی ئەو شارە لەوپەڕی خراپیدا بوو بەبەرچاوی جیهانەوە و تەنیا گرنگییەک کە جیهان لەو رۆژگارەدا بەو وێرانکارییەی دەدا، نیشاندانی بوو لە میدیاکانەوە.
یەکێتی ئەوەی دەزانی کە سنوورە دەستکردەکان و غەدری جوگرافیا رێگرن لەبەردەم گەیشتن بە کۆبانێ و بەهاناوەچوونی خوشک و براکانی لەو بەشەی کوردستان، بۆیە رۆڵی پەرلەمانیی خۆی لەڕێگەی فراکسیۆنەکەیەوە خستەگەڕ تا بە بڕیارێکی پەرلەمان حکومەتی هەرێم بهێنێتە پای ناردنی هێز بە چەکی پێویستەوە ئەگەر رەمزییش بێت بۆ بەهاناوەچوون و بەرگریی لە کۆبانێ و دواتریش بۆ دروستکردنی کۆدەنگیی پەرلەمانی لەپێناوی بەڕەسمی ناسینی ئیدارە و کانتۆنەکانی و ئەزموونی رۆژئاوا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کە سەرباری ئاستەنگی و هێنانەوەی پاساو، دواجار پێشنیازەکە لەپەرلەمانەوە رەوایەتیی وەرگرت و بووە بڕیار.
ئەم دۆسێیە کە لەلایەن هەڤاڵ سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتیی ی.ن.ک و ئەندامی خولەکانی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی کوردستانەوە ئامادەکراوە، بەبیرهێنانەوەی سەرەتاکانی ئامادەکاریی و خستنەڕووی رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتییە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا بۆ دەرچوونی بڕیارەکە و ئەو ئاستەنگانەی دەهێنرانە رێگەی هەنگاوێکی لەو جۆرە. چونکە دەبوو لەلایەن هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشەوە ئەو هێزە مۆڵەت لە دەوڵەتی تورکیا وەربگیرێت تا بتوانێت بە چەک و پێداویستییەوە لە شارەکانی باکووری کوردستانەوە رەت ببێت بەرەو رۆژئاوای کوردستان وەک هێزێکی پشتیوان. بۆیە لەچەندین لاوە هەوڵی لەباربردنی ئەو هەوڵەی فراکسیۆنی ی.ن.ک درا، بەڵام ئیرادەی نەتەوەیی و نیشتمانیی یەکێتییەکان و ئەو پەرلەمانتارانەی دیکەش کە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانییان زاڵکرد بەسەر خواستی تەسکی حزبایەتیدا سەرکەوت و هێزی پشتیوان گەیشتە کۆبانێ و تەرازووی هێزی بە قازانجی رۆژئاوای کوردستان گۆڕی.
دۆسێ - جەمال ئارێز
سالار مەحمود
خولی چوارەمی پەرلەمـانى كوردسـتان داوایکرد بڕیـارى ژمـارە37ی لەسـاڵى 2005 تایبەت بە کشانەوەی سـوپاى توركیـا لەناو خاكى هەرێمى كوردسـتاندا جێبەجێ بکرێت و پێویسـتە پەرلەمان چاودێـریى جێبەجێكـردنى بڕیـارەكانى خۆی بێـت.
لە کاتی پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە گشتی و کانتۆنی کۆبانێ بەتایبەتی، پرسی پشتیوانیی گشتی و رەسمی لە ئەزموونی رۆژئاڤا بووە جێی گفتوگۆ و هەنگاونانی کرداریی بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە ئاستی کوردستان و نێودەوڵەتیدا.
لە هەرێمی کوردستاندا هاوسۆزییەکی میللیی زۆر هەبوو، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە گەڵاڵە و رێکخراو نەبوو.
لە خولی چوارەمینی پەرلەمانى كوردسـتانەوە جموجوڵ دەستیپێکرد بۆ گەڵاڵەکردنی رێوشوێنی گونجاو. پەرلەمانی کوردستان توانیی لە هەمبەر رووداوەكانى رۆژئاواى كوردسـتاندا، هەنگاوى یاسـایى گرنگ بهاوێت و گوزارشـت لە هەڵوێسـتى گەلى باشـووری کوردستان بـكات. هەرچەنـدە سـەرۆكایەتیی پەرلەمان لە وێستگەیەکدا لەبەر هەر هۆکارێک بێت، كەمتر رۆڵى بینى، بەتایبـەتى لـە پـرسى بەڕەسمی ناسـینى هەرێمـى رۆژئـاواى كوردسـتان.
پەرلەمانتـاران دەستپێشـخەر و مكـوڕبـوون لەسـەر پـرس و هەڵوێسـت و بڕیـارەكان. ئەوەبوو لـە رۆژى 28/6/2015 بـە ژمـارەى یاسـایى ئەندامـانى پەرلەمـانى كوردسـتان و بـەپێـى مـاددە (6) لە پەیـڕەوى ناوخـۆ، كە یەك لەسـەر چـوارى ئەندامـان دەتوانـن داواى دانیشـتنى نائاسـایى پەرلەمـان بكـەن، بەمەبەسـتى گفتوگۆكـردن لەسەر دۆخێـك كە بـۆى داواكـراوە، داواى دانیشـتنى نائاسـایى كـرا، سـەبارەت بـە دۆخـى رۆژئـاواى كوردسـتان بەگشـتى و مەترسییەكانى سەر کانتۆنەکان لەو بەشەی کوردستان.
رۆژى 30ی حوزەیـرانى 2015 پەرلەمـان دانیشـتنەكەى سـازدا، بـەڵام بەبێ ئاكام و بـێ بڕیـار و راسـپاردە. ئەمـەش لـە ئەنجامـى خـراپ مامەڵـەکردنەوە بوو لـە ئیـدارەدانى دانیشتن و گفتوگۆكـاندا، چونكـە بەپێـى پەیـڕەو، مـادام ناونرابوو گفتوگۆ لەسـەر رەوشى كۆبـانێ و رۆژئـاوا، دەبـوو قسـەكردن بەرتەسـك نەكرێتـەوە بـۆ فراكسـیۆنەكان و لەنـاو فراكسیۆنەكانیشـدا بـۆ یـەك كـەس. واتـە هـەر فراكسـیۆنێك یـەك كـەس قسـە بـكات، چونكـە بنەمـاى پێشكەشـكردنى داخوازییەكـەى پەرلەمانتارانی کوردستان بـۆ دانیشـتنەكە، مەبەسـت لێـى راسـپاردنى حكومـەتی هەرێم بوو بۆ راپەڕاندنی چەند ئەرکێکی خێرا و هەنووکەیی.
هەرچەنـدە وەك پرەنسـیپ دانیشـتنەكە نوێكردنـەوەى هەڵوێسـتى پەرلەمـان و سەرۆكایەتییەكەى بوو بەرامبەر بە رۆژئاوا، لەم لایەنەوە كارێکی باشكرا.
پێشمەرگەی باشوور دوای گەیشتنیان بە کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان
لێرەوە بەدیهێنانی مەبەستەکە دەخەمەڕوو
یەكـەم: لـە دواییـن راپـۆرتى نەتـەوە یەكگرتووەكانـدا هاتـبوو کە (12) ملیـۆن هـاووڵاتى سـوریا پێویسـتیان بە هـاوكاریى مرۆییـە، لەوانـە(5) ملێونیـان منداڵن. ئەمـە جگە لـەوەى (150) هـەزار كـەس بارمتـەن لـەلاى داعـش، ئـەم ئامارانـە لـە زارى بانكیمۆن سکرتێری گشتیی ئەوکاتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە راگەیەنرا و لە راپۆرتى گشـتیى نەتەوەیەكگرتووەكانیشـدا بـە وردى هاتووە.
ئەركى دابینكردنى پێداویسـتیى بەشـێك لـەو ئاوارانە دەکەوێتە ئەسـتۆى حكومـەتى هەرێـم و ئـاوارەكان لە هەرێمی کوردستان ئیـدارە دەدرێـن، پێویسـتە پەیـام بدرێتـە نەتـەوە یەكگرتـووەكان لەلایـەن پەرلەمـانى كوردسـتانەوە بـۆ زیاتـر بەهانـاوەچوونی ئـەو ئاوارانـەى لـە باشـوورى كوردسـتانن. یـان هەرێـم بكرێتە دەروازەیـەكى گرنگـى بەهاناوەچـوونى رۆژئـاوا لـە رووى هـاوكاریى مرۆیـى و بوارەكانى ترەوە لە رێگەى هەردوو مەرزى سمێڵكا و رەبیعەوە.
دووەم: هاندان و راسـپاردنى كۆمەڵـى نێودەوڵـەتى بـە پابەندبـوون بـە رێكکەوتننامـە نێودەوڵەتییـەكانى تـاوانی دژبە مرۆڤایەتی. هەروەهـا قەدەغەكـردنى رووبەڕووبوونـەوەى زیاتـرى هەڕەشـەى كۆمەڵكوژیـى و رەشـەكوژیى خەڵکی مەدەنی، وەك ئـەوەى لە كۆبـانێ لەنێـوان رۆژانى 25 بـۆ 28/6/2015 لەسـەر دەسـتى داعشدا روویدا.
سـێیەم: زیندوو راگرتنى بڕیـارى ژمـارە (28)ى رۆژى 22/10/2014 ی تایبەت بە نـاردنى هێـزى پێشـمەرگەى كوردسـتان بـۆ پارێـزگاریى لـە كۆبانـێ و هاوكاریكردنى شـەڕڤانان، چونكە لە هەر دۆخێكدا كە پێویسـت بكات، بە پشـت بەستن بـە بڕیـارى پەرلەمـانى كوردسـتان، جارێكى تـر هێـزى پشـتیوانیى پێشـمەرگە بنێردرێتـە رۆژئـاوا بـۆ هاوكاریكـردنى رۆژئـاوا، بەتایبەتیـش دواى ئـەوەى گوشـارەكانى توركیا و هەڕەشـەى ناردنى هێزى سـەربازى بـۆ قووڵایى 100 كیلۆمەتـر بـۆ نـاو خـاكى سـوریا لـە رۆژئـاواوە دەركەوتـن. ئەمـە هەڕەشـە و مەترسییەكى نوێ بوو لەسەر ئەزموونەكە و وەک پشتیوانی دەکەوتەوە بۆ داعش.
چـوارەم: بەپێـى بڕیـارى ژمـارە(24) لـە رۆژى 15/10/2014ى پەرلەمـانى كوردسـتان، كـە تایبەتـە بـە بەڕەسمی ناسـینى هەرێمـى رۆژئـاوا لەلایـەك و پابەندکردنی حكومـەت بە پێشکەشکردنی هـاوكارى دارایـى بـۆ رۆژئـاوا بەپێى توانـا، جەختـى لێبكرێتـەوە. بەڕەسمی ناسـین بە مانـا یاسـاییەكەى مامەڵەكردن لەگـەڵ ئەو ئەزموونـە و كردنـەوەى دەرگاى جۆراوجۆرى پەیوەندیى، بەمەبەسـتى سـەركەوتن و دەربازبـوون بەسـەر لەمپەرەكانیـدا.
ئەم بڕیـارە بایەخى گەورەى هەیـە وەك بنەمـاى گرێـدانى پەیوەنـدیى بەهێـز لەنێـوان هـەردوو هەرێمـى كوردستاندا كارى لەسەر بكرێت.
پێنجـەم: لیژنـەى پەیوەندیـیەكانى پەرلەمـان رابسـپێردرێت بـۆ سـەردانی كونسـوڵخانە و نووسـینگەى وڵاتـان لە هەولێـر، بەمەبەسـتى پیشـاندانى مەترسـییەكانى سـەر رۆژئـاوا و كاریگەریـیان لەسـەر باشـوورى كوردسـتان. هەروەک هانـدانى ئـەو وڵاتانـە بـۆ هـاوكاریى خێـراى رۆژئـاوا لـە چوارچێـوەى بەرنامەى رووبـەڕووبوونـەوەى تیـرۆردا.
لەلایەکی دیکەشەوە رێگرتن لـە دەسـتوەردانى توركیا لە كاروبارى رۆژئاوا و کارێک بەکات ببێتە مایەی زەمینەسازاندن بۆ بەهێزبوونی داعش و شکستهێنانی شەڕڤانان.
شەشـەم: وەفدێكى پەرلەمـانى كوردسـتان جارێكى تـر بەڕەسمی سـەردانى رۆژئـاواى كوردسـتان بـكات و دیـدار لەگـەڵ ئەنجومـەنى كانتۆنەكانى عەفریـن و جەزیـرە و كۆبانـێ بکات، بەمەبەسـتى هاوئاهەنگـى و زەمینەسـازیى بـۆ
بەرنامـەى هاوبـەش و كـردنى بە یاسـا و بڕیـار لەنێـوان هەرێمـى كوردسـتان و رۆژئـاوادا. هەروەهـا تۆماركردنى ئـەو دۆخە نوێیەى كانتـۆنى كۆبانێ و گەیاندنى دیمـەنى كاولكاریـى و ئەو رەشـەكوژییەى كـە جارێكیتر کرا بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەكان.
حەوتـەم: حكومـەتى هەرێـم رابسـپێردرێت تا ئاسـانكارى زیاتر بـۆ هاووڵاتیانى هـەردوو هەرێـم بکات لەسـەر سـنوور، بـۆ توندوتۆڵكـردنى زیاتـرى پـردى پەیوەنـدیى نێوان هەردوولا.
هەشـتەم: حكومـەتى هەرێـم رێكکەوتنـى ئابوورى ببەسـتێت لەنێوان هـەردوولادا، لە بـوارەكانى كشـتوكاڵ و گەشـتوگوزار و نەوت. ئەم سـێ سـێكتەرە بـۆ هەرێم گرنـگ و پێویسـتە و دەرفەتیشـە بـۆ رۆژئـاوى كوردسـتان.
بـۆ نموونـە گەنجـى رۆژئـاوا لەبـوارى خزمـەتى گەشـتیاریدا شـارەزان، دەكرێت هەرێم لـەم رووەوە پشت بەتواناکانی ئەوان ببەستێت لەجیاتى هێنانی خەڵکی بیانى.
نۆیـەم: پەرلەمـانى كوردسـتان بڕیـارى ژمـارە37ی لەسـاڵى 2005 دەرکردووە تایبەت بە کشانەوەی سـوپاى توركیـا لەناو خاكى هەرێمى كوردسـتاندا، پێویسـتە پەرلەمان چاودێـریى جێبەجێكـردنى بڕیـارەكانى بێـت. بـەڵام ئەم بڕیـارەى پەرلەمـان كارى ئەوەیە جەخـت بكاتـەوە لـە حكومەت ئەو بڕیـارە جێبەجێ بكەن، چونکە هێشـتا سـەربازگەى سـوپاى توركیـا لەنـاو خـاكى هەرێمـدان لـە سنوورى بامەڕنێ و چەند جێگەیەكى دیکەی سنوورى پارێزگاى دهۆك.
*دەقى ئەو بڕیارە هێشتا لە سایتى پەرلەمانى كوردستاندا نییە!
دەیەم: پڕۆژە بڕیارى بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنـەوەى كۆبانێ لەلایـەن ژمارەى یاسـایى ئەندامـانى پەرلەمانەوە پێشـكەش كراوە، بەداخەوە ئەو پرۆژەیـە بەهەنـد وەرنەگیـراوە لەلایـەن پەرلەمانـەوە. هەرچەنـدە دۆخى دارایـى هەرێـم قەیراناوییە، بـەڵام لەپاڵ ئـەو هەڵمەتـە جیهانییـەى بـۆ ئاوەدانكردنـەوەى كۆبانـێ دەكرێـت، دەبێت ئەگەر بـە رەمزییـش بێـت، پێویسـتە حكومـەت و پەرلەمـانى كوردسـتان لەمەشـدا هاوبـەشیى بكـەن. بەتایبەتیـش دواى سـەردانی وەفدێكى پەرلەمانى كوردسـتان بۆ رۆژئـاواى كوردسـتان و چوونە نـاو كۆبانێ لـە 13/2/2015 وەك یەكەم وەفدى رەسمیی لـەدواى ئازادبـوونى تـەواوەتیى كۆبانـێ لـە مەتـرسى تیرۆریسـتانى داعـش.
لـەنـاو سـەنتەرى شـارى كۆبانـێدا رامانگەیانـد: «وەك چـۆن هەرێمـى كوردسـتان بەشـداریی كردووە لـە پشـتیوانیى نەكەوتنـى كۆبانـێ، بەوجۆرەش لـە ئاوەدانكردنەوەیـدا بەشـدار دەبیـن». هـەر لـەو سـۆنگەیەوە پڕۆژە بڕیـارى بەشـداریكردن لـە ئاوەدانكردنـەوەى كۆبانێ -مان پێشـكەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان كـردووە، بەڵام تائێستاش كارى پێنەكراوە!.
سەرۆکی پێشوو
یازدە: کردنەوەی نوێنەرایەتیی رەسمیی رۆژئاوای کوردستان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئـەم خاڵانـەى سـەرەوە پێویسـتە وەك راسـپاردە و وەک ئەرکی یاسایی مامەڵەیـان لەگـەڵدا بكرێـت و حكومـەت و پەرلەمـان لە بەرامبـەر بـە رۆژئـاوادا وەك ئـەركى نیشـتمانى و نەتەوەیى و سیاسى جێبەجێی بکات.
بە پێویستیشی دەزانم لەبارەی هەوڵە سەرەتاییەکانی پڕۆژە بڕیاری بەڕەسمی ناساندنی رۆژئاوای کوردستانەوە چەند راستییەک ئاشکرا بکەم:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای شۆڕشی رۆژئاواوە، وەک پشتیوانێکی راستەقینە هەڵوێستەکانی خستەڕوو.
بەڵام پارتی بەهۆی بوونی کێشەی قووڵی لەگەڵ پەکەکە و ئیلهام وەرگرتنی هێزی فیکری یەپەگە و یەپەژە لەوانەوە، بە دوودڵیەوە مامەڵەی لەگەڵ پرسی رۆژئاوادا دەکرد. نەک هەر ئەوە، لەلایەک دەستوەردانی لە ناوخۆی رۆژئاوادا دەکرد و لەلایەکی دیکەشەوە ئاستەنگی سەر سنوور و هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی دروست دەکرد، هەرچی لایەنی گۆڕان بوو، هاوشێوەی یەکێتی پاڵپشت و پشتیوانی ئەزموونی رۆژئاوا بوو.
بیرۆکەی داواکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانم لەلا گەڵاڵە بوو بۆ بەڕەسمی ناسینی رۆژئاوای کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە لە رۆژی 7/7/2014 دەستمکرد بە کۆکردنەوەی ئیمزای پشتیوانی پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنەکان لەسەر یادداشتەکە و توانیمان ئیمزای زیاتر لە 60 پەرلەمانتار کۆبکەینەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانمان کرد.
رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا روژاندنی بابەتی بەڕەسمی ناسینی ئەزموون و ئیدارەی رۆژئاوا لە هەرێمدا
دەقی داواکارییەکە بە یادداشت
یادداشتی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە رۆژی 7/7/2024 پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کراوە سەبارەت بە پرسی بەڕەسمی ناسینی رۆژئاوای کوردستان.
بەهۆی هەبوونی کێشەوە لەگەڵ پەکەکەدا پارتی یەپەگە و یەپەژەشی بە هاوبیری ئەوان دەزانی بۆیە بە دوودڵیەوە مامەڵەی لەگەڵ پرسی رۆژئاوادا دەکرد و دەستوەردانیشی لە ناوخۆی رۆژئاوادا دەکرد و ئاستەنگیشی لەسەر سنوور بۆ دروست دەکردن، بەڵام گۆڕانیش هاوشێوەی یەکێتی پاڵپشت و پشتیوانی ئەزموونی رۆژئاوا بوو
(بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بابەت/ دانیشتنی تایبەت
ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، داواکارین دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان سازبدرێت، بەپێی بڕگە 2 لە ماددە 54 ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی رۆژئاوای کوردستان و پرسی بەفەرمی ناساندنی هەرێمەکە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە).
ناوەکان:-
سالار مەحمود
گۆران ئازاد
گەشە دارا
ئاری هەرسین
شیلان جەعفەر عەلی
محەمەد عەلی یاسین
عەلی هالۆ
حسێن ئیسماعیل
پەروا عەلی
شێرکۆ حەمە ئەمین
بەهار عەبدولڕەحمان
ئەبو کاروان
عیزەت سابیر
عەباس فەتاح
زانا عەبدولڕەحمان
شوان قەڵادزەیی
ساڵح فەقێ محەمەد ئەمین
ئەنوەر قادر مستەفا
ئاواز جەنگی
د ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ
مریەم سەمەد
دلێر مستەفا حەسەن
سەرکەوت سەرحەد
قادر رەزگەیی
فەرهاد سەنگاوی
بێستون فایەق
هەورامان حەمە شەریف گێچینەیی
عەبدولڕەحمان عەلی
عەلی حەمە ساڵح
عادل عەزیز
منیرە عوسمان عەلی
حاجی کاروان
د رێواز فایەق حسێن
خەڵەف ئەحمەد شاتوانی
بەیار تاهیر دۆسکی
برزۆ مەجید عەبدوڵڵا
د.پەری ساڵح
د.جوان ئیسماعیل
مەحمود حاجی عومەر
قارەمان قادر فەتاح
فایەق مستەفا رەسوڵ
ئومێد حەمە عەلی
ئێڤار ئیبراهیم حسێن
سەعید مەسیفی
زوڵفا مەحمود
حەسەن ساڵح
ئەیوب عەبدوڵڵا
ئەبوبەکر هەڵەدنی
رۆزا مەحمود
هێڤا حاجی میرخان
نەجیبە لەتیف ئەحمەد
یەعقوب گورگیس
مونا قەهوەچی
سروود سەلیم
کەمال یەڵدا
جەودەت جەرجیس
مەلا غەریب مستەفا
سوهام عومەر قادر
شێرکۆ جەودەت
حەیات مەجید
فەیروز تەها
سۆران عومەر
تەلار لەتیف
محەمەد سەعدەدین
باپیر کامەلا
سوهراب میکائیل
ئایدن مەعروف.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە فشاری پارتی هەوڵی فەرامۆشکردنی داواکارییەکەی پەرلەمانتارانی کوردستانی دەدا.
دوای دوو مانگ لە وادەی پێشکەشکرا و لە رۆژی 9/9/2014 بە نووسراوێکی رەسمی کە ئاراستەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کردووە نەک پەرلەمانتاران! باس لەوە دەکات کە لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستاندا نییە بابەتی ناساندنی رۆژئاوای کوردستان بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەوە، چونکە لە دەسەڵاتی هەرێمدا نییە و ئەو بابەتە دەستوەردانە لە کاروباری وڵاتێکی تر و ئەرکی حکومەتی ئیتحادییە!.
دەقی وەڵامی سەرۆکایەتیی پەرلەمان
وەڵامی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە ک/ ب / 12 لە رۆژی 9/9/2014 دوای دوو مانگ و دوو رۆژ بۆ یادداشتی داواکاریی بەڕەسمی ناساندنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی کوردستانەوە.
وێڕای سەرقاڵی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانەوە بە درێژایی چەن سەد کیلۆمەترێک لە باشووری کوردستان، هێزەکانی یەکێتی خەمی رۆژئاواشیان وەک ئەرکێکی نیشتمانی لەکۆڵ نابوو!
بۆ/ گشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان
ب/ روونکردنەوە
سەبارەت بە یادداشتی 63 ئەندام پەرلەمان لە 7/7/2024 بۆ پرسی بەفەرمی ناساندنی هەرێمەکانی رۆژئاوای کوردستان، سەرنج بدەن.
داواکارییەکەتان ئاراستەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان و راوێژکارانی یاسایی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراو رایان وایە کە:
1 - داواکاریی لەم جۆرە، پێویستە لەلایەن هەرێمەکانی رۆژئاواوە ئاراستە بکرێت نەک پەرلەمانی کوردستان.
2 - ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە بابەتی سەروەریی دەرەکی (السيادة الخارجية)و تایبەتمەندیی سەروەریی دەرەکی مومارەسەکردنی لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵییە لە دەوڵەتی فیدراڵی و، بەم پێیەش پەرلەمانی کوردستان دەسەڵاتی بڕیاردانی لەم کەیسەدا نییە.
فخرالدین قادر عارف
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
وێنەیەک بۆ:
نووسینگەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی پەرلەمان.
نووسینگەی بەڕێز سکرتێری پەرلەمان.
بەڕێوبەرایەتیی کاروباری پەرلەمان.
هەوڵەکانی پەرلەمانتاران بۆ ئەو مەبەستە هەر بەردەوام بوو، سووربوون لەسەر ئەو پڕۆژەیە و دۆخی پڕ لە شانازیی و سەرکەوتنی رۆژئاوا وایکرد قەناعەتێکی گشتیتر دروست ببێ بۆ بڕیاردانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داخوازیی پەرلەمانتاران.
ئەوەبوو بڕیار لە پرۆژە بڕیارەکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان درا.
هەوڵەکانی پەرلەمانتاران بەڕەسمی ناسینی کانتۆن و ئەزموونی رۆژئاوا هەر بەردەوام بوو تا دۆخی سەرکەوتنی رۆژئاوا لە کۆبانێ، وایکرد دواجار بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران لە پرۆژە بڕیارەکە پەسەندکراو کانتۆنەکانی رۆژئاوا بەرەسمی دانی بە ئیدارە و ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوادا نا
دەقی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان
ژمارە (24)ی
رۆژی 15/10/2014 تایبەت بە بەفەرمی ناسینی ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان
پاڵپشت بە حوکمەکانی بڕگەی یەک لە ماددەی 56 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 5 لە رۆژی 15/10/2014 ئەم بڕیارەی دا:
یەکەم: پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتی دەکات لە ئیرادەی گەلی رۆژئاوای کوردستان لەهەر شێوازێکی خۆبەڕێوەبردندا بێت. پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
دووەم: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی توانای دارایی خۆی، هاوکاریی پێویست پێشکەش بە رۆژئاوای کوردستان بکات.
سێیەم: پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.
چوارەم: کار بەهیچ دەقێکی یاسایی یان بڕیارێک ناکرێت کە پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم بڕیارە بێت.
پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان)دا جێبەجێ دەکرێت.
هۆکارەکانی دەرچوونی ئەم بڕیارە
لەپێناو زیاتر پشتیوانیکردنی بەرخودانی گەلی کوردستان لە رۆژئاوا و هاوکاریکردنی لە بەدیهێنانی مافە رەواکانی و پاڵپشتیکردنی یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان، ئەم بڕیارە دەرچوێندرا.
ئەم بابەتە بۆ جەختکردنەوەیە لەو بڕوایەی کە رۆژئاوای کوردستان قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانی عیراقە و هەر لایەکی سیاسی ئەم راستییە نەبان بکات، بیەوێ یان نا، خزمەت بە ئەجێندایەکی غەیرە نیشتمانی و کوردستانی دەکات.
لە 100ساڵی رابردوودا دەرفەتی وا گرنگ بۆ کورد بۆ دروستکردنی هاودەنگی لە نێوان دوو بەشی لێکدابڕێنراوی کوردستاندا نەهاتۆتە بوون. سوود وەرگرتن لەو دەرفەتانە هێزی زیاتر و دەرفەتی گەورەتر دەبەخشێتە بزووتنەوەی رزگاریی نیشتمانیی کوردستان.
لەو سۆنگەیەشەوە لە پەرلەمانی کوردستاندا هەوڵماندا هەوڵەکانیش کۆدەنگیی بەدوای خۆیدا هێنا. هەرچەندە بڕیار و راسپاردەکان وەک خۆیان جێبەجێ نەکران و پارتی لەمپەری لەبەردەم ئەرکەکاندا دروستکرد بە بیانووی جیاوازی سیاسییەوە، بیانووی لاواز و نا لۆژیکی کە تائێستاش هەر بەو بیانووانەوە درێژە بە سیاسەتێک دەدرێت لە کوردستانی عیراقدا کە نەک نەبووەتە پاڵپشت بۆ ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان کە پیلان و گوشاری داگیرکەرانی لەسەرە، بەڵکو دەرفەتی داوەتە دەست دەسەڵاتی پێشوو و ئێستای دیمەشق و وڵاتانی ئیقلیمیش تا زیاتر داخوازییەکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوا فەرامۆش بکەن و نکۆڵیی لێبکەن، یان وەکو ئەوەی پێویستە و لەئاستی قوربانی و بەرخوادانەکانی گەلەکەماندا بەرامبەر تیرۆر و تیرۆریستاندا بەهەندی وەرنەگرن.
بەڵام ئیرادەی گەلی کورد کەوتووەتە سەر راستەڕێی سەرکەوتنی چۆنایەتی و بە خێرایی دەچێتە پێشەوە، چونکە هیچ هێزو ئیرادەیەکی دەرەکی یان ناوەکی ناتوانێت رێگە لە حەتمیەتی مێژوو بگرێت و ئەو بزووتنەوە خاوەن رەوایەتییە سیاسییەی لە رۆژئاوای کوردستان کە لە چوارچێوەی ئەو ئەزموونەدا خۆی بەرجەستە کردووە. لە چەند قۆناغێکی سەختتری پڕ ئاڵەنگاریدا خۆی قوتار کردووە و تۆکمەتر سوود لە دەرفەتەکانی دوای رووخانی رژێمی بەعس لە سوریا دەبینێت.