دوای ئەوەی شەوی ٢٥-٢٠٢٥/١/٢٦ لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک دەکوژرێت بەناوی (ژیناڵ ئیبراهیم کەریم)، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤، سێ کەسیش بریندار دەبن.
پاش ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامدا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بکوژەکەیان بەناوی (م،م،أ) دەستگیرکرد لە گوندی (زهنگڵان) لەپشدەر کە لەهەوڵی دەربازبوندابووە بۆ ئەودیو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکەی بەردەوامە.