چەند رێنماییەک بۆ لێدانی دڵ بەباشی

چۆن خۆمان لە نەخۆشییەكانی دڵ بەدووربگرین؟

10:55 - 2025-01-27
ڕاپۆرت
209 جار خوێندراوەتەوە

دڵ ئەو ماسولكەیەیە كە پاڵ بەخوێنەوە دەنێت بۆ بەشەكانی دیكەی جەستە و ژیانی مرۆڤی لەسەر بەندە، بەو هۆیەشەوە پزیشەكان لەپێناوی پاراستنیدا بەردەوام رێنمانی دەدەن، تا مرۆڤەکان پارێزراو و دووربن لە نەخۆشكەوتن.
 لەوبارەیەوە د. مەجدی حەبیب پسپۆڕی بەناوبانگی نەخۆشییەكانی دڵ لە میسر، كە  هەفتانە لە سایتی «بی بی سی» رێنمای نوێ دەردەکات، ئاماژەی بەچەند  رێوشوێنێک داوە بۆ خۆپارێزی و دەڵێت:  خواردنەوەی چا و  قاوە و خۆشوشتن لەناو گەرماوی سارد و مەلە و وەرزشەکانی دیکە، دڵ لەو نەخۆشییە باوانەی ئێستا دەپارێزێت.
روونیشیکردووەتەوە کە ئەو كەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە، پێویستە بەردەوام وەرزشی ئاسان بكەن، زۆر خۆیان ماندوو نەكەن و خواردنی تەندروست بخۆن، هەروەک دووربكەونەوە لە خواردنی گۆشتی سوور و مریشك و گرنگیی زۆر بە خواردنی گۆشتی ماسی بدەن.
ئەو پزیشکە جەختیش دەکاتەوە لەوەی ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان نییە و دەیانەوێت لە نەخۆشیەكانی دڵ بەدووبن، پێویستە لە ژەمەكانی رۆژانەیاندا سەوزە هەبێت، وەرزشی بەردەوام بكەن و دووربكەنەوە لە كێشانی جگەرە و نێرگەلە.

#راپۆرت #تەندروستی

بابەتە پەیوەندیدارەکان