محه‌مه‌د گۆران
حه‌ز ده‌كه‌م به‌وه بچینه ناو بابه‌ته‌كه و ده‌سپێكی قسان، كه بۆچی زمانی عه‌ره‌بی هاوواتای شاری دوبه‌ی كراوه؟ من پێموایه چۆن شاری دوبه‌ی له‌سه‌ر بیابانێكی رووت، له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه بنیات نراوه و ئه‌و ته‌لارسازی و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لوژی و سیسته‌مه بانكییه‌ی له دوبه‌ی هه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندیی به عه‌قڵییه‌ت و تێگه‌یشتن و به‌هره‌ی ئه‌هلی شاره‌كه نییه، زمانی عه‌ره‌بیش ئاوا، له دوای به ئیسلامبوونی شارستانییه‌ت و نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك سومه‌ری و بابلی و ئاشووری و فیرعه‌ونی، كلدانی و ئه‌رمه‌نی و رۆمی و فارسی و ئازه‌ری و تاجیكی و توركمانی و ئه‌مازیغی...هتد، زمانی عه‌ره‌بی له سه‌رده‌ستی زمانزانه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه خودان شارستانییه‌تانه بوژایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش زۆر به زیره‌كانه هه‌ر له رێگه‌ی دینه‌وه، دیسانه‌وه پیرۆزییه‌ك به زمانه‌كه به‌خشراوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س قسه‌ی پێ بكات، هاوكات بشبێ به پێوه‌رێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پایه‌ی رۆشنبیربوون له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، به‌تایبه‌ت «خوێنده‌واری« كوردیی باشوور، زۆر نه‌زانانه كه‌وتنه نێو ئه‌م ته‌ڵه‌یه‌وه! زۆرجار كاتێ ویستویانه كه‌سێك بۆ پۆستێك ده‌ستنیشان بكه‌ن، یاخود زیره‌كییه‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگێنن، وتوویانه ئاخر عەره‌بی نازانێ! هه‌ر ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌ش وای كرد، له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، زۆر كه‌سی هیچ له‌باردا نه‌بوو له‌ناو كورددا، زۆر پله و پۆستی هه‌ستیار وه‌ربگرن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی «عه‌ره‌بییه‌كی سۆشیال» ده‌زانن! مه‌به‌ستم له‌و ده‌سته‌واژه‌یه «سۆشیال» ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشیان به‌عه‌ره‌بیزان ده‌زانن، ته‌نها ده‌توانن قسه‌ی پێبكه‌ن، به‌ڵام نازانن پێی بنووسن! زۆرم له‌و عه‌ره‌بیزانانه بینیوه كاتێ ویستوویانه كتێبێك یاخود وتارێك بنووسن، چۆن به‌دوای عه‌ره‌بیزانێكدا گه‌ڕاون!.
هه‌ر له‌ناو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ر، زۆر كه‌سێتیی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیی ده‌بینی ته‌نها زمانه‌كه‌ی خۆیان ده‌زانن، قه‌ت فارسێک له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كراوه، كه عه‌ره‌بی نازانێ، یان به توركێک بگوترێ بۆچی عه‌ره‌بی فام ناكه‌ی، ئه‌گه‌ر زمانزانین پێوه‌ره‌كیش بێ بۆ زیره‌كی، ده‌بووایه زمانی ئینگلیزی بووایه، چونكه عه‌ره‌به‌كه خۆیشی ئه‌گه‌ر ئینگلیزی نه‌زانێ، هه‌ست به بۆشاییه‌ك له رۆشنبیربوونی خۆیدا ده‌كات، بێگومان هه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی «خوێنده‌واری« كورد وای كردووه، عه‌ره‌به‌كان هیچ حسابێك بۆ زمانی كوردی نه‌كه‌ن. من عه‌ره‌بم بینیوه، بیست ساڵی رێكه له هه‌ولێر ده‌ژی، دوو وشه‌ی كوردی نازانێ! له‌ناو مه‌جلیس دانیشتووه، هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی عه‌ره‌بی «سۆشیال» ده‌زانن، له‌به‌ر خاتری ئه‌و به‌عه‌ره‌بی قسه‌یان كردووه!.
كابرای عه‌ره‌ب ناهه‌قیشی نییه، چونكه تۆ خۆت ئه‌وت گه‌وره كردووه و خۆیشت نزم بینیوه، ئه‌گینا زمانی ئه‌ڵمانی به‌و هه‌موو قورسیی خۆیه‌وه «ئه‌مه به‌پێی پێوه‌ری زمانزانه‌كان»، ئینجا كابرای عه‌ره‌ب كه ده‌چێته ئه‌ڵمانیا به شه‌ش مانگ قسه‌ی پێده‌كا! ئه‌ی بۆچی له كوردستان به بیست ساڵ فێری كوردی نابێ؟ چونكه ئه‌ڵمان رێز بۆ خۆی و زمانه‌كه‌یان داده‌نێنن و ناچاری ده‌كه‌ن كابرای عه‌ره‌ب فێری ببێت، ئێمه‌ش رێز بۆ خۆمان و زمانه‌كه‌مان دانانێین، بۆیه كابرا هیچ پێویست ناكا خۆی فێر بكات!.
خاڵێكی دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێش، كه خوێنده‌وار و عه‌ره‌بیزانی سۆشیالی كورد به نه‌زانی تێی كه‌وتوونه، هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆشنبیربوونی تاكی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی به‌ستۆته‌وه به لێكجیاكردنه‌وه‌ی پیتی (ح) و (ع)، بێ ئاگا له‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وەیە‌كی ئارییه و گۆكردنی پیتێك له زمانی نه‌ته‌وەیە‌كی سامی، ناكرێته پێوه‌ر بۆ نه‌زانی كه‌سێك! ئه‌مه له‌كاتێكدا منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه له نووسین جیا بكرێته‌وه، به‌ڵام له گۆكردن، چونكه قوڕگ و وه‌ته‌ره‌كانی ناوه‌وه‌ی بنیاده‌می كورد، جیایه له بنیاده‌می عه‌ره‌ب، بۆیه زۆر ئاساییه كورد نه‌توانێ وه‌ك خۆی ده‌ری ببڕێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه ئارییانه‌ی كه دواتر هاتوونه‌ته ناو ئیسلام، كاریگه‌رییه‌كی ته‌واویان به‌سه‌ر ده‌ربڕین و گۆكردنی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بیه‌وه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی به زمانی قسه‌كردنییانه‌وه دیاره، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاربووه، كه زمانی جلفی (گه‌له‌ری) عه‌ره‌بی پیته‌كانی له‌گه‌ڵ زمانی ستاندار (قه‌واعید)ی جیا بێت، بۆ نموونه هه‌ردوو پیتی (چ) و (گ) له گه‌له‌رییه‌كه هه‌یه، به‌ڵام له‌قه‌واعیدییه‌كه‌دا نییه: وه‌كو: (چلب) و (كلب)، له‌گه‌ڵ (قول) و (گول)... نموونه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ناوچه‌ی پشده‌ری باشووری كوردستان به‌رچاوه، كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشی و تێڕامانه، وه‌ك كورداندنی ناوی (عه‌بدوڵا) و كردنی به (حه‌ولا)! كه ده‌بوو زمانزانی كورد كاری زیاتریان له‌سه‌ر كردبایه.
ده‌شكرێ ئه‌مه ببێته خاڵی به‌هێز و ره‌سانه‌یه‌تی بۆ خوێن و پێكهاته‌ی جیناتی كه‌سه‌كه! ئێوه سه‌یر بكه‌ن ئینگلیزێك، یاخود ئه‌ڵمانییەك، ئه‌گه‌ر پڕۆفیسۆر بێ له بواری زمانه‌وانی و دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی هێنابێته‌وه، ئینجا ناتوانی بڵێ (عه‌بدوڵڵا)، به‌ڵكو له باشترین حاڵه‌تدا ده‌ڵێ (ئه‌بدولا)، واتا نه ده‌توانی پیتی (ع) نه پیتی (ڵ) وه‌ك خۆی ده‌رببڕێ، كابرای هاوخوێن و هاوزمانیشی نایه‌ت گاڵته‌ی پێبكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیته‌كانی زمانێكی سامی وه‌ك خۆی گۆ ناكات! بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی خوێنده‌واری كورد و زمانزانی سۆشیال، ئه‌مه بكه‌ن به كوفرێكی گه‌وره، ده‌بوو كۆنفڕانس و میتینگی گه‌وره‌ی بۆ ساز بكه‌ن و بیریان لەوە کردبایەوە، چۆن به‌دیل بۆ هاوتای ئه‌و پیتانه له زمانی كوردیدا بدۆزنه‌وه.