وەك لە راگەیاندنی یانەكانی كوردستاندا و لە پەیج و سایتەكانیاندا بڵاو كراوەتەوە، لەم وادەی زستانەیەی گواستنەوەی یاریزانان لە نێوان یانەكانی كوردستاندا، چەندین یاریزان یانەكانیان جێهێشتووە و یانەیەكی نوێیان هەڵبژاردووە.
دیارترین ئەو گواستنەوانە وەك بڵاوكراونەتەوە بەمشێوەیەیە:
*ژیلوان حەمەد، بۆ ماوەی پێنج مانگ گرێبەستی لەگەڵ یانەی زاخۆ ئیمزا كرد.
*ئەحمەد موحان، لە پێشمەرگەوە چووە یانەی ناسرییە.
*محمود ئەحمەد، چووە یانەی برایەتی.
*پەیوەند رەسام، چووە یانەی بابان.
*ئاكۆ نوری، گەڕایەوە یانەی بابان.
*بارزان یوسف، لە ناسرییەوە چووە یانەی رانیە.
*محەمەد حسێن، لە لاوانی یانەی نەورۆزەوە چووە یانەی بابان.
*ئەحمەد زامل، لە یانەی كارەباوە چووە یانەی نەورۆز.
*سەلام عەبدوڵڵا، لە یانەی سەیدسادقەوە چووە یانەی قەڵادزێ.
*ناسر عومەر، چووە یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
*محەمەد رێبوار، لەسیروانی نوێ وە چووە یانەی دەربەندیخان.
* كامارۆ پێندای چووە یانەی سۆران.