كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، خاوەنی چات جی پی تی رایگەیاندووە، بەڵگەی هەیە مۆدێلەكانی ژیریی دەستكردی كۆمپانیاكە، لەلایەن دیپسیكەوە بەكارهێنراوە بۆ راهێنانی چاتبۆتە چینییەكەی.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ئۆپن ئەی ئای، لێكۆڵینەوە دەكەن لە ئەگەری بردنی داتاكانیان بەشێوەیەكی رەسمی، لەلایەن گرووێكی پەیوەندیدار بە كۆمپانیای دیپسیكی چینیەوە.
مایكرۆسۆفت ئۆپن ئەی ئای لە چالاكییەكە ئاگاداركردووەتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەكانی بلومبێرگ، ئەم جۆرە چالاكییە پێشێلكردنی مەرجەكانی خزمەتگوزاریی ئۆپن ئەی ئایە.
كۆمپانیای دیپسیكی چینی، دوای ئەوەی مۆدێلێكی نوێی ژیریی دەستكردی بڵاوكردەوە، بووەتە ركابەری چاتبۆتە ئەمریكییەكان، تێچووە كەمەكەی جیهانی شۆككرد.