ئوسامە رەبیع سەرۆكی دەستەی نۆكەندی سوێس بە كۆمپانیای (ئەی بی مۆلەر مێرسك)ی تایبەت بە گواستنەوەی دەریایی راگەیاندووە، هاتوچۆ لە رێگەی دەریای سوورەوە ئاسایی بۆتەوە و لە رێكخستنی گەشتی كەشتییەكانیاندا ئەو خاڵە رەچا بكەن.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت، كە هاتوچۆی بازرگانیی لە دەریای سوورەوە بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە كەم ببووەوە و ئەوەش نزیكەی حەوت ملیار دۆلار زیانی بە میسر گەیاند، بەڵام بەهۆی ئاساییبوونەوەی بارودۆخەكەوە چاوەڕوان دەكرێت نۆكەندی سوێس ببوژێتەوە.
سكای نیوز