وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند: رۆژی 13/9/2022، یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی 13/9/2022، دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023)، دەبێت، وتیشی: سێ رۆژی سەرەتای دەوام بەرنامەیەكی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەكانی خوێندن كە پاشتر وردەكارییەكەی بە گشتاندنێك بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەنێردرێت.