بەدواداچوون بۆ كێشەكانی خوێندنی كوردی

09:50 - 2022-07-26
کوردستان
547 جار خوێندراوەتەوە

بۆ گفتوگۆكردن و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایانی كەركوك، سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان، بەشداریی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایان و لقی كەركوكی مامۆستایاندا، كرد.
دوێنێ، لە ئۆفیسی سەرەكیی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی خوێندنی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكان و كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەركوك، كە مانگانە لە چەمچەماڵ وەریدەگرن، ئەوەش دووچاری كێشەی زۆری كردوون، فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان، میوانداریی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی كرد لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و سكرتایەتی یەكێتیی مامۆستایان و لقی كەركوكی مامۆستایاندا.
لە كۆبوونەوەكەدا و دوای گفتوگۆی پێویست لەسەر پرسی كێشەكانی مامۆستایانی سنووری كەركوك، بڕیاردرا لە  یاداشتێكدا پێشنیازی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بدرێتە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی.

#كەركوك

بابەتە پەیوەندیدارەکان