سبەینێ لە زانكۆی سلێمانی..

وۆركشۆپی (كاریگەریی تەكنەلۆجیا لەسەر یادكردنەوەی جینۆساید) رێكدەخرێت

02:15 - 2025-02-03
کوردستان
502 جار خوێندراوەتەوە

زانكۆی سلێمانی/ سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان- سەنتەری توێژینەوەی جینۆساید و بونیادنانی ئاشتی، وۆركشۆپێك بەناونیشانی (كاریگەریی تەكنەلۆجیا لەسەر یادكردنەوەی جینۆساید) رێكدەخات.
وۆركشۆپەكە، لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ڕۆژین كەمال محەمەد ئەمین مامۆستا و توێژەر لە دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پێشكەشدەكرێت. وۆركشۆپەكە، سەعات 10ی سەرلەبەیانی سبەینێ سێشەممە 4/2/2025، لە سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی/ هۆڵی كۆنگرێس-B، بەڕێوەدەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان