ترەمپ: میسر و ئوردن دەبێت غەززەییەكان وەربگرن

02:32 - 2025-02-03
جیهان
24 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێویستە میسر و ئوردن فەلەستینییەکانی غەززە قبووڵ بكەن و ئاماژەشی بەوەكردووە، کە ئەمریکا زۆری بۆ ئەوان كردووە، ئەوانیش دەبێت ئەو كارە بكەن.  سەبارەت بە سوریاش دەڵێت:  «لە داهاتوودا بڕیار دەدەین، ئێمە دەست لە سوریا وەرنادەین، سوریا كێشەی خۆی هەیە».
كاتێك رۆژنامەنووسێك لێدوانی میسر و ئوردنی بیرخستەوە كە گوایە غەززەییەكان نابەنە ناو وڵاتەكانیانەوە، ترەمپ وتی: «ئەوان ئەوە دەكەن، ئێمە زۆرمان بۆ ئەوان كردووە، ئەوانیش ئەم كارە دەكەن».
لە وەڵامی پرسیارێكیشدا سەبارەت بەوەی كە لە میدیاكانی ئیسرائیلدا هەواڵ هەیە كە گوایە ئەمریكا هێزەكانی لە سوریا دەكشێنێتەوە، ئایا بڕیارتان لەسەر ئەم بابەتە داوە؟ ترەمپ وتی: نازانم كێ ئەمەی وتووە، من شتی وام نەوتووە، بەڵام دواتر بڕیار لەبارەی سوریاوە دەدەین، ئێمە دەست لە سوریا وەرنادەین، سوریا كێشەی خۆی هەیە، لەئێستاوە بەشی ئەوەندە ئاژاوەگێڕیی لەوێ هەیە، پێویست ناكات لەوێ تێوەبگلێین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان