لە میدیای سورییەوە

پێشێلكارییەكانی چەكدارانی دەستەی تەحریری شام

12:23 - 2025-02-04
جیهان
50 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (السوري) بڵاویكردەوە، هێزە سیاسییەكانی ناو ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، بارودۆخی سیاسیی ئێستای سوریا و كاریگەرییەكانی لەسەر ئایندەی سوریا تاوتوێ دەكەن، ئەمەش لە چوارچێوەی دانیشتنێكی گفتوگۆئامێزدا بووە كە ئەو ئەنجومەنە بۆ هێزە بەشداربووەكانی خۆی بەستووە لە ژێر ناونیشانی (گۆڕانكارییە سیاسییەكان لەسەر گۆڕەپانی سوریا و تێڕوانینی داهاتوو).
ئەنجومەنەكە رایگەیاندووە: پێشێلكارییەكانی چەكدارانی دەستەی تەحریری شام بەرامبەر مافی سوریاییەكان دەستیانپێكردووە كە ئەوەش وەرچەرخانێكی مەترسیدارە و رووخساری راستەقینەی ئەو چەكدارانە پیشاندەدات و مەترسییەكی گەورە لەسەر داهاتووی سوریا پیشان دەدات، پێویستە لەسەر سیاسییەكانی سوریا ئەو لێپرسراوێتییە هەڵبگرن كە هەر دەسەڵاتێك رەتبكەنەوە كە زۆربەی سەركردەكانی ناویان لە لیستی تیرۆردا هەیە و تاوانبارن بە تاوانی جەنگیی لە سوریا و وڵاتانی دیكەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان