دوێنێ لە سلێمانی، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك لەگەڵ ئەندامانی سكرتاریەتی سەندیكای پزیشكانی ڤێتێرنەری كوردستان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، رەفعەت عەبدوڵڵا، پیرۆزبایی دووەمین كۆنگرە و سەركەوتنی لیستی یەكێتی لێكردن لە هەڵبژاردنی سەندیكادا و تەئكیدیكردەوە كە «كاری رێكخراوەیی و پیشەیی، بە پێداگریی و سووربوون لەسەر بەرنامە و ئامانجەكانی سەندیكا و رێكخراوەكان، سەركەوتنی زیاتر مسۆگەر دەبێت».