دیداری هه‌وراز كاوه
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستانی نوێ‌دا، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، باسی بارودۆخی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و گرفته‌كانی ئه‌و تیپه ده‌كات، به تایبه‌تی پرسی مووچه‌ی یاریزانه‌كان.
هه‌رێم بورهان، ناسراو به هه‌رێم كه‌لاری، راهێنەری یانەی چەمچەماڵە، له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی وتی: ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌مان (تیپی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ)، به‌دڵی من و یاریزانه‌كانیش نه‌بوو، چونكه بڕیاربوو ڕۆژی 1\10 -ی ساڵی 2024 ئاماده‌كاری بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وە، نه‌مانتوانی تیپه‌كه‌مان كۆبكه‌ینه‌وه، بۆ خولی پله یه‌كی كوردستان، دواتر پاش دوو مانگ، ئاماده‌كارییه‌كانمان دەستپێکرد، ئه‌مه‌ش هۆكاری خراپیی ئاستی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵه. جگه له‌وه‌ش ماوه‌ی 60 ڕۆژە موچه‌ی یاریزانەکانمان نه‌دراوه، پێشتر بڕیاردرابوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شاره‌کەوه، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
*شه‌قامی وه‌رزشیی چەمچەماڵ له‌سه‌ر نه‌بوونی یاریزانی شارەکەیان له ڕیزی تیپه‌كه‌دا، گله‌یی زۆرتان لێده‌كه‌ن، ئێوە چیدەڵێن؟
-سه‌ره‌تا چه‌ندین یاریزانی چەمچەماڵ له ڕیزی تیپه‌كه‌دا بوون، دواتر به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی خوله‌كه‌وە، هه‌ندێك یاریزانمان دابڕان، دواتر چه‌ند یاریزانێکی دیكه جێگه‌یان گرتنه‌وه، ئێستا ژماره‌ی یاریزانی ناوخۆی چه‌مچه‌ماڵمان كه‌مه، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانیش هه‌یە نایه‌وێت بۆ ئێمه یاری بكات، چونكه لە شوێنی تر بۆندی باشتری بۆ دەکەن، بۆیە بۆ ئێمه یاری ناكه‌ن، ڕە‌نگه ئێمه‌ش به‌هه‌موو یاریزانێك ڕازی نه‌بین،مه‌رجیش نییه تیپێك هه‌موو یاریزانه‌كانی خه‌ڵكی یه‌ك جێگه‌بن، من هه‌میشه ده‌مه‌وێت تیپه‌كه یاریزانی هه‌موو شاره‌كانی تێدا بێت، تا تیپێكی باش دروست بكه‌ین.
*ئایا تیپ به‌بێ پاره ده‌ڕوات به‌ڕێوه و یاریزان بەبێ مووچە یاریی دەکات؟
-بێگومان هەردووکیان بەبێ پارە ناچن به‌ڕێوه، نەبوونی پارەش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی تیپه‌كه ده‌بێت، من ڕۆژانه داوا له سه‌رۆكی یانه ده‌كه‌م، خه‌می ئەم گرفته له‌ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی به‌رپرسانی شاره‌كه ده‌كات یارمه‌تی یانه‌كه بده‌ن، كه پێشتر به‌ڵێنیان پێداوه یارمه‌تی یانه‌كه بده‌ن، كه‌چی ماوه‌ی 60 ڕۆژە هیچ بڕ پاره‌یه‌ك نه‌هاتۆته نێو یانه‌كه.
*باشه ئه‌گه‌ر پاره‌یان به یاریزانه‌كان نه‌دا هه‌ڵوێستی ئێوه چی ده‌بێت؟
-ڕۆژانه پێش مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان قسه ده‌كه‌ین، ئه‌وان یه‌كه‌م داواكارییان پێدانی مووچه‌كانیانه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی تیپه‌كه و سه‌رۆكی یانه‌كه‌م له‌و دۆخه ئاگادار كردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی هه‌ینی و پێش یارییه‌كه‌ی كۆیه مووچه‌ی یاریزانه‌كان دابین نه‌كه‌ن، ڕە‌نگه بۆخۆم ئه‌وه دوا یاریم بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ته‌نانه‌ت دوور نییه یاریزانه‌كان به‌شێكیان بۆ ئه‌و یارییه ئاماده‌نه‌بن.
* باشه كه یانه‌یه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ناكرێت و پاره‌ی نییه، بۆ ئێوه ده‌بنه ڕاهێنه‌ری و مێژووی خۆتان ده‌شێوێنن.
-ئێمه نابینه ڕاهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌ك به چه‌ند ڕۆژێك پێش ده‌سپێكردنی خولی كوردستان ئاماده‌كاری بكات، به‌ڵكو من له 1\9\2024 -وە، بۆندم له‌گه‌ڵ یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدا، كه‌چی خولی كوردستان كاتی ده‌ستپێكردنی دواكه‌وت، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیمان به دوو ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانه‌وه كرد، نه‌یانده‌زانی كه‌ی خولی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌توانین گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام بده‌ین و ئاماده‌كارییه‌كانمان دواكه‌وت.