رۆژی 1ی شوباتی 2025، له هۆڵی (ساڵح عه‌لی) له سلێمانی، كۆتایی به خولی فوتساڵی خانمانی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هات، ئەم خولە لقی سلێمانی یه‌كێتیی تۆپی پێ رێکیخستبوو.
له خوله‌كه‌دا تیپی یانه‌كانی (ئه‌فرۆدێت، چیا، چه‌مچه‌ماڵ، به‌ختیاری) به‌شداریانكرد، تیپی خانمانی هەردوو یانه‌ی ئه‌فرۆدێت و چیا گەیشتنە دوایاریی خولەکە، پاش یارییه‌كی به‌هێزی نێوانیان، هەردوولا تا نیوه‌ی تایمی دووەم (3-3) یەکسان بوون، بەڵام به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی كارتی سوور به‌رووی یاریزانێكی تیپی ئه‌فرۆدێتدا له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه، كه‌شی یارییه‌كه تێكچوو، دوای چه‌ند دەقیقەیەک چاوه‌ڕوانی بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه، تیپی ئه‌فرۆدێت نەهاتنەوە ناو یاریگا، دواتر ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی لێدا و خانمانی چیا به براوه دانران، له‌كۆتاییدا، خه‌ڵاته‌كانی یاریی کۆتایی دابه‌شكران و تیپی چیا جامی یه‌كه‌میی خوله‌كه‌یان به‌رز کردەوە.
سدیق عه‌واڵی