سەرۆکی پێشووی ئاژانسی یوئێس ئەیدی ئەمریکی، رەخنەی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ گرت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەزگا مرۆییە و رایگەیاند، ئەمە یەکێک لە خراپترین و قورسترین هەڵەکانی سیاسەتی دەرەوە، لە مێژووی ئەمریکادا.
سامانسا پاوەر، سەرۆکی پێشووی یوئێس ئەید رایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا دەکات.
ئاژانسی گەشەپێدانی ئەمریکیی، دەزگایەکی سەربەخۆیە ساڵی 1961 بە یاسایەکی کۆنگرێس پێکهێنراوە و ساڵانە زیاتر لە 40 ملیار دۆلار بودجەیەتی و بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ئاژانسەکە داخرا.