ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا، پێویستە یەكەم هەنگاوی كابینەی نوێ، ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بەگوێرەی یاسا، پێویستە ساڵانە لە مانگی 10، پڕۆژەیاسای بودجەی عیراق لەلایەن حكومەتەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، بۆیە لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا، پێویستە یەكەم كاری ئەو كابینەیە، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، وتیشی: نەبوونی یاسای بودجە كاریگەریی زۆری لەسەر ئیشوكارەكانی حكومەت دەبێت.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا