حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2025ی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەكات، بەڵام مووچەی مانگی ئابی 2024ـی مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر و دهۆك دوادەخات.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست راگەیاند، "تاوەكو ئێستا مووچەی مانگەكانی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست، كە ئەوكات وانەبێژبووین، لە سنووری هەولێر و دهۆك دابەشنەكراوە و تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشكراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ مووچەی مانگی كانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت و لەگەڵیدا مووچەی مانگی حەوتی 2024ـی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت، بەڵام نزیكەی 25 هەزار مامۆستا لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك مووچەی مانگی ئابی 2024یان دوادەكەوێت، بەوتەی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، پێیان راگەیاندوون، هەركات بڕیاری خەرجكردنی درا، ئەوكات دابەشدەكرێن".