پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە هزر و رێبازی سەرۆك مام جەلال، ناونیشانی كۆڕێكی كۆشكی رۆشنبیری كەركوك بوو بە زمانی عەرەبی، بۆ د.شیلان فەتحی مامۆستای زانكۆی سلێمانی.
دواتر دكتۆر شیلان فەتحی مامۆستای زانكۆی سلێمانی، بە دوالاپەڕەی وت: كۆڕەكە، بۆ جەختكردنەوە بوو لەسەر بنەماكانی ئاشتەوایی لە هزری سەرۆك مام جەلال-دا، چونكە ئاشتەوایی چوار لایەنی سەرەكی لەخۆدەگرێت لەوانە؛ هزری، رۆشنبیری، كۆمەڵایەتی، ئاینی، كە سەرجەمیان لە هزری سەرۆك مام جەلالدا هەبوون لە كەركوك جێبەجێیانی دەكرد، بۆیە دەبێت ئێمەش هەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال جێبەجێ بكەین لەشارەكە كە هەمیشە بە چەپكە گوڵەكە ناوی دەهێنا.
هێمن ئەحمەد