بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەی شار یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکان لەسەر ئاستی عیراق
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، وەفدێکی دیپلۆماتی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عیراق لەچوارچێوەی سەردانیان بۆ ژمارەیەک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کرد لەسلێمانی و بەشە جاجیاکانی نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە.
وەفدەکەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا سەرسامیان بە ئاستی بەرزی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەی شار نیشاندا و ڕایانگەیاند ئەوەی لەم نەخۆشخانەیە بینوویانە لە هیچ یەکێکی دیکە لە نەخۆشخانەکانی عێراق نەیاندیووە و نەخۆشخانەی شار یەکێکە لە باشترین نەخۆشخانەکان لەسەر ئاستی عیراق.