كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاشتی لە عەربەت دەستپێكرا و سەرۆكی شارەوانیش، ئاماژە بەوە دەكات بەپێی بودجەی بەردەستیان، پرۆژە دەگەیەننە گەڕەكەكانی دیكە.
ئەندازیار زمناكۆ ئەنوەر سەرۆكی شارەوانیی عەربەت بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: هەموو كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاشتیمان كۆنكرێت كردووە، وتیشی: لەچوارچێوەی پلانەكانماندا، رەزامەندیمان هەیە كۆڵانەكانی سەروەریی، چوارتا و بەشی پشتەوەی گەڕەكی رزگاری، خزمەتگوزارییان پێبگەیەنین.
هەڵەبجە، محەمەد تۆفیق نەورۆڵی