وەزارەتی دارایی عیراق دوو مەرجی لە بەرامبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاریکردووە، ئەوانیش تەونین و داهاتی نانەوتییە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی 1ی 2025 دوو مەرجی هەیە، یەکەمیان تەوتین و ئەوەی دیکەیان داوای داهاتی نانەوتی کردووە.
سۆران عومهر راشیکەیاندووە، وەزارەتی دارایی عیراق داوای کردووە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 1 زانیاری فەرمانبەرانی بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی توتینی مووچە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێبکرێت، هەروەها داوای داهاتی نانەوتیشی کردووە.
وتیشی، پابەندییەکانی هەرێمی كوردستان زامنی بەردەوامی موچەیە بۆ ساڵی 2025.