وەفدی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی ئیماراتی عەرەبی كۆبووەوە

01:40 - 2025-02-12
کوردستان
372 جار خوێندراوەتەوە

وەفدی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، چاویان بە شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی کەوت و لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.
لە دیدارەكەدا ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی شوباتی 2025) بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە بوارە جیاجیاکان و پەرەپێدانیان لە قۆناغی داهاتوودا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان