سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و تۆپەڵە هەوایەكی ساردەوە لە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەمەوە تاوەكو شەوی هەینی لەسەر شەممە هەندێك كات ئەگەری بارانبارینی كەم هەیە و لە زنجیرە چیاكانیش بەفر دەبارێت ئەوانەی زیاتر لە 1200 مەتر بەررزترن.
راشیگەیاند، ئەم شەپۆلە لە ناوچەكانی گەرمیان لاواز دەبێت لە نێوان ( 1 تا 4 ملم دەبێت ) لەسەرەوەی چیاكانی بەمۆ، خۆشك، زمناكۆ، زەردە، سەگرمە و قەرەداغ ئەگەری نێوان ( 1 تا 3 ) سانتیمەتر بەفر هەیە بەتایبەت رۆژی هەینی.
دەشڵێت، "لە ناوچە كوێستانییەكان ئەگەری نێوان 8 تا 15 ملم باران هەیە و لە زنجیرە چیاكانیش ئەگەری نێوان، 5 تا 15 سانتیمەتر بەفر هەیە".