عەمید شێرزاد مۆفەری وەکو جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دیاریکرا

02:31 - 2025-02-13
کوردستان
1976 جار خوێندراوەتەوە

 رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 16ی شوبات، بڕیارە  عەمید شێرزاد مۆفەری ، وەک جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەستبەکاربێت.

عەمید شێرزاد مۆفەری، هاونیشتمانیی کوردە و پێشتر لە چەند بەشێکی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، ئەرک و بەرپرسیاریەتیی هەبووە و دواینجار وەک پۆلیسى پاراستنى دامودەزگاکان کاریکردووە.

پێشووتر پۆستی جێگری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، لەلایەن عەلى موتەشەر لە پشکى عەرەب بەڕێوەبراوە.

لە دواى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 وە، کورد زیاد لە 120 پۆستى لە کەرکوک لەدەستدا، کە لە ناویاندا 10 پۆستى ئەمنى هەبوون، بەڵام لە پاش پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیى کەرکوک، کورد بەرزترین پۆستى پارێزگاکەى وەرگرتەوە کە پارێزگارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان