سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکات

06:53 - 2025-02-13
کوردستان
1837 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکرێت و بڕیارە لە سەردانەکەیدا چەندین کۆبوونەوە و دیدارى سیاسی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای وڵاتان و سەرکردەی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئابووری ئەنجامبدات. 

کۆنفرانسی ئاسایشى میونشن لە رۆژى 14ی شوباتی 2025، لە شاری میونشنى ئەڵمانیا دەستپێدەکات و تیایدا ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداریی تێدادەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان