لە هۆڵی مەڵبەندی سێی هەولێر، دوێنێ كۆڕێك بۆ حاجی مەسیفی سكرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانی (ی.ن.ك) بۆ ناساندنی كتێبـی (لە مەسیف-ەوە بۆ مەسیف) رێكخرا.
لە كۆڕەكەدا، كە د.ئەرسەلان بایز و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادرانی حزبی و حكومی ئامادەبوون، حاجی مەسیفی، قسەی لەسەر ناوەرۆكی كتێبەكەی كرد.