جه‌وده‌ت هوشیار
له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
2-2
له‌نێو هۆڵه‌كه‌دا ئۆتۆ چاوی به یه‌كێك له‌ناسیاوه كۆنه‌كانی ده‌كه‌وێت ئه‌ویش (ییجیفیكن)ی شاعیره، پێده‌چێت ئه‌ویش ئه‌یجه‌نتێكی ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤێتی بێت و له‌پاش خواردنه‌وه‌ی كه‌مێك مه‌ی (ییجیفكین)ی شاعیر دوو سۆزانی بۆ خۆی و ئۆتۆی هاوڕێی ده‌دۆزێته‌وه به‌ڵام ئۆتۆ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵه كهولییه‌كان كه به‌درێژایی رۆژه‌كه خواردوویه‌تییه‌وه و ناتوانێت كۆنترۆڵی خۆی بكات، به‌ره‌و حه‌مامه‌كه راده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پڕشێته‌وه، له حه‌مامه‌كه ئۆتۆ چاوی به‌پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ده‌كه‌وێت، پاش پێشكه‌شكردنی چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك ئاڕاسته‌ی ده‌كات بۆ ئاماده‌بوونی كۆڕێك سه‌باره‌ت به مردوان و داوای لێ ده‌كات پێش چوونی بۆ كۆڕه‌كه ماسكێك هه‌ڵبژێرێت و ئۆتۆش ماسكی لێبووكێك هه‌ڵده‌بژێرێت و كاتێك ده‌چێته ژووره‌وه بۆ ناو كۆڕه‌كه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ده‌مامكدار ده‌بینێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ركرده به‌هێزه‌كانی مێژووی روسی ده‌كه‌ن له‌وانه: (ئیڤانی تۆقێنه‌ر، لینین، ڤیربر چشكی و... هتد) له‌نێو هۆڵه‌كه‌دا و له نێوان كه‌سایه‌تییه ده‌مامكداره‌كاندا پلانێكی تۆقێنه‌ر كه ئێستا ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی نادیاره‌وه كه گۆره‌وییه‌كی ره‌شی درێژی له‌سه‌ردایه راده‌گه‌یه‌ندرێت، پلانه‌كه‌ش بریتییه له‌وه‌ی له‌پێناوی مه‌زن را‌گرتن و شكۆ به‌خشین به ئیمپڕاتۆرێتی سۆڤێتی ده‌بێت پلانێك داڕێژرێت له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌وساندنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی وه‌كو (فینله‌ندا و فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل... و هتد) و گۆڕینی هاووڵاتییه‌كانی بۆ كۆیله‌ی گوێڕایه‌ڵ لێره‌دا ئۆتۆ به‌ره‌و رووی دوو بژارده ده‌بێته‌وه یان دا‌نیشێت و واز له پلانه‌كه بهێنێت بڕوات و به‌رده‌وام بێت تاكو ده‌گاته كۆتایی یاخود كارێك بكات كه شكسته‌كانی رابماڵێت، بۆیه ئۆتۆ چه‌كێك ده‌خوازێت له ئه‌یجنتێكی هه‌واڵگری (كه‌پڵه‌كه‌ی دابه‌زێنراوه به‌هۆی هه‌ڵهاتنی ئۆتۆ له زیندانه‌وه) ئۆتۆ فیشه‌ك به‌كه‌سایه‌تی ده‌مامكداری گشت سه‌ركرده روسییه‌كانه‌وه ده‌نێت و ئه‌وانیش یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كه‌ون به‌وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك توره‌كه‌ی پڕ له كا، پاشان فیشه‌كێك به‌خۆیشییه‌وه ده‌نێت، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌بێته‌وه و سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌بێت و بۆ شاری كیف. له‌و ده‌مه‌دا كه شاری مۆسكۆ به‌ته‌واوه‌تی داڕماوه و نوقم بووه له نێو لافاوێكی گه‌وره‌دا.
دواجار هه‌موو ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیادا روویدا تاوه‌كو ده‌گه‌ینه رۆژگاری ئه‌مڕۆمان ئه‌ندرۆخۆڤیچ پێشبینی كردبوو هه‌ر له ساڵی (1993)ه‌وه چونكه له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا، له‌ئاخاوتنێكدا له‌گه‌ڵ پادشای ئۆكرانیادا كه دروستكراو بوو به‌ناوی (ئۆلیكۆی دووهه‌م)ه‌وه پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه پێیده‌ڵێت و لێیده‌پرسێت:
(من ده‌ڕۆم بۆ وڵاته‌كه‌م خاوه‌ن شكۆ، پێمبڵێ ئه‌گه‌ر وڵاتێك هه‌بێت هاووڵاتییه‌كانت تێیدا بن و نیشته‌جێ بن به‌مه‌رجێك شاخه‌كانی ئه‌و وڵاته بیانپارێزێت له داگیركاری و رۆژهه‌ڵات.)
هاووڵاتییه‌كانی پادشا خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام خه‌ونه‌كانیان زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو.
پێش داڕمانی ئیمپڕاتۆریه‌تی سۆڤێت
*چه‌ند تێبینییه‌كی پێویست:
ئه‌ندرۆخۆڤیچ زیاده‌ڕه‌وییه‌كی زۆر ده‌كات له وێناكردنی لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ژیانی مۆسكۆییدا و ئاڕاسته‌كردنی تیره‌كانی گاڵته‌جاڕی بۆی، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی مۆسكۆ ئه‌و دۆزه‌خه بێت كه خۆی تێدا دۆزیوه‌ته‌وه به‌هۆی هه‌ڵه‌كانییه‌وه (سه‌ركێشییه سێكسییه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی و مه‌ستییه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی و نائومێدییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها له ده‌ستدانی ئیراده‌ی) ئه‌مه له كاتێكدا شاری كیف له دوای یه‌كێتی سۆڤێته‌وه زیاتر مایه‌ی گاڵته‌جاڕی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرترین ئه‌و دیاردانه‌ی باسیان لێوه ده‌كات له رۆمانه‌كه‌یدا راسته‌قینه‌ن تاكو راده‌یه‌كی زۆر له‌و سه‌رده‌مه ناهه‌مواره‌دا ده‌كه‌وێـه پێش داڕمانی ئیمپڕاتۆریه‌تی سۆڤێتی.
له رۆمانه‌كه‌دا رقه‌به‌رایه‌تی هاووڵاتیانی روسیا یاخود رۆشنبیری روسی به‌گشتی تێدا نییه. ئه‌ندرۆخۆڤیچ گاڵته ده‌كات به رژێمی سۆڤێتی گشتگیر كه به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت.
ته‌نها بۆ تاكه جارێك ده‌نگێك به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: (له دوای هه‌موو شتێك به‌درێژایی سێ سه‌د ساڵی رابردوو ئێمه‌ش وه‌كو باشوورییه دڵڕه‌قه‌كانمان لێهات له‌به‌ر هۆكارێكی نادیار چه‌ند ئۆكرانییه‌ك له‌دایكبوون، كه چاوه‌كانیان چاوی به‌راز بوون و لووتیان بازنه‌یه‌كی بێمانابوو، هه‌روه‌ها قژیان بێ ره‌نگ بوو. پێده‌چێت ئاره‌زووی سروشتی باپیرانمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ببنه كه‌سانێكی روسیایی مه‌زن بووه و بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی چه‌ند بازدانێكی جۆری رووبدات.) ئه‌و بڕگه‌یه‌ی پێشوو نه نووسه‌ری رۆمانه‌كه ئه‌ندرۆخۆڤیچ و نه ئۆتۆی شاعیر و پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه نووسیویه‌تی، به‌ڵكو ته‌نها وه‌كو ده‌ربڕینێك له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز هاته‌كایه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و دیارده‌كانی ژیان له مۆسكۆ (له‌سه‌ر رووی زه‌وی) له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر جیاوازی نه‌بێت له‌ڕاستیدا ئه‌وا ئه‌وه‌ی له‌مۆسكۆی دووه‌مدا رووده‌دات ((له‌ژێر زه‌ویدا)) ته‌نها ده‌رهاویشته‌ی خه‌یاڵه و هیچی دی نا.
(مۆسكۆڤیادا) رۆمانێكی هونه‌ری گونجاو نییه به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌چه‌ند شێواز و ژانرێكی ئه‌ده‌بی وه‌كو (یاداشتنامه، ریالیستی ره‌شبینی، ریالیزمی جادوویی، سه‌رنجڕاكێشی، گاڵته‌جاڕی) هه‌ر بۆیه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر توند بووه‌وه كاتێك بڵاوبووه‌وه چونكه خاوه‌نی بونیادێكی یه‌كگرتوو نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌مه‌كردن به‌هێماكان و ئاماژه و وته‌كانی ناو رۆمانه‌كه و لاساییكردنه‌وه‌ی گاڵته‌جاڕی هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاوبوونی ژانره ئه‌ده‌بییه جیاوازه‌كان خه‌سڵه‌تی (ده‌گمه‌نی)ده‌به‌خشێته نووسه‌ری رۆمانه‌كه.
رۆمانه‌كه به‌زمانێكی توندوتیژ نووسراوه
(مۆسكۆڤیادا) رۆمانێكه خاوه‌نی گرێچنێكی روونی دیاریكراوه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌كه له هه‌ندێك كاتدا به‌هۆی رووداوه كتوپڕه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان و یاده‌وه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانه‌كه‌وه چه‌ندین هێمای زۆر به‌كه‌سایه‌تییه مێژوویی و رۆشنبیرییه ناسراوه‌كانی گێڕانه‌وه‌كه ده‌پچڕێت كه راسته‌وخۆ له نێو رۆمانه‌كه‌دا ده‌رناكه‌وێت.
رۆمانه‌كه به‌زمانێكی تووڕه و توندوتیژ نووسراوه، به‌ڵام چه‌ند رسته‌یه‌كی به‌هه‌ردوو زمانی روسی و ئه‌ڵمانی تێدایه، به زمانی ئۆكرانی نووسراوه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی كاریگه‌رییه‌كی روونتر، به‌شێوه‌یه‌ك نووسه‌ر هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی بازاڕی به‌كارده‌هێنێت كاتێك وێنای ژیانی كه‌سانێك له چینی هه‌ژار ده‌كات له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وانه‌ی جنێوه‌كان له‌سه‌ر زمانیان دووباره ده‌بێته‌وه.
كاریگه‌ریی نووسه‌ر (ئه‌ندرۆخۆڤیچ) به‌رۆمانی (مۆسكۆ_ بیتۆشكی)ی رۆماننووسی روسی (فیندیكت ئیروڤیڤ) به ئاشكرا دیاره ئه‌و رۆمانه له پاریس له ساڵی 1977دا بڵاوبووه‌وه و له ساڵی 1988 له مۆسكۆ بڵاوبووه‌وه. پاڵه‌وانی ئه‌م رۆمانه ڤینیا (ڤینتیشكا بیرۆڤیڤ) رۆشنبیرێكی ئالوده‌یه به ماده كهولییه‌كان و به شه‌مه‌نده‌فه‌ر گه‌شت ده‌كات له مۆسكۆوه بۆ بیتۆشكی بۆ لای كچه دڵخوازه‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی. گێڕه‌ره‌وه له‌م رۆمانه‌دا باس له‌شاری بیتۆشكی وه‌كو جۆرێك له جێگا تۆباوییه‌كان ده‌كات. هاوكات له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆمانی (مۆسكۆڤیادا) له رۆمانی (قیامه‌تی بچكۆله)ی نووسه‌ری پۆڵۆنی (تادیۆس كۆنفیتسكی) ده‌چێت، كه تێیدا پاڵه‌وانه‌كه گه‌شتێك به چوارده‌وری پایته‌ختدا ده‌كات، كه هه‌ر خودی (نووسه‌ر (ئه‌ندرۆخۆڤیچ) ئه‌م رۆمانه‌ی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی ئۆكرانی له‌پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانی (مۆسكۆڤیادا)دا...
سه‌رچاوه: www.qannas.com