شەمەندۆفیری دیداری یەکێتی دەگاتە دهۆک

09:44 - 2025-02-18
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ دکتۆر یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا؛ لیژنە هەڵسەنگاندنی ئیجابی بۆ یەکەمین کۆنفرانسی دیداری یەکێتی لە پارێزگای موسڵ کرد و بەکارێکی سەرکەوتووی لە قەڵەم دا. هەروەک سوپاس و دەستخۆشی خۆی لە هەموو هەڤاڵانی مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتی لەو سنوورە دووپاتکردەوە.

لە تەوەرێکی تر بڕیاردرا رۆژی پێنجشەممە ٢٠-٢-٢٠٢٥ وێستگەی داهاتووی دیدار لە پارێزگای دهۆک بێت.

دیداری دهۆک بۆ تێکۆشەرانی سنووری مەڵبەندی پارێزگای دهۆک و هەموو هاڤاڵانی ترە.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە, یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان