بەڕێز کاک سەربەست دێوالی ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی دۆسکی
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی کەمال تاهیر سەعید ئاغا دۆسکی
خزمانمان لە عەشیرەتی دۆسکی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و تێکۆشەر هەڤاڵ (کەمال تاهیر سەعید ئاغا دۆسکی) مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین کە رۆڵتان لە خەباتی کوردایەتیدا دیار و بەرچاوە.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووریش بەهەموو لایەک بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان