سلێمانی: وەفدی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

09:51 - 2025-02-21
کوردستان
1645 جار خوێندراوەتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان راگەیاند : سبەی شەممە لە سلێمانی هەردوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دواین پەرەسەندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەن. تیمی تەکنیکی یەکێتی و پارتی لە ماوەی رابردوودا رەشنووسێکیان وەک ستراتیژی بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوو ئامادەکردووە و وابڕیارە سبەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ستراتیژەوە بکەن کە دەبێتە بناغەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان